رووداو دیجیتاڵ
زینەدین زیدانی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا باسی لە خەونە گەورەکەی خۆی کردووە کە مەشقدانی هەڵبژاردەی فەرەنسایە و دەڵێ وەختە شێت دەبم بۆ وەرگرتنی مەشقدانی هەڵبژاردەکە.
لە میانی بەشداریکردن لە چالاکییەکی کۆمپانیای ئەدیداس، کە زیدان سپۆنسەریەتی، ئەو ئەفسانەیەی فەرەنسا ئاشکرایکردووە تاوەکو ئێستا خەونی ئەو مەشقدانی هەڵبژاردەی فەرەنسایە.
سەرچاوەکان دەڵێن، زیدانی 52 ساڵ و کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا، گوتوویەتی، "هەستدەکەم من شیاوم بۆ مەشقدانی هەڵبژاردەی فەرەنسا، چونکە نزیکەی 14 ساڵ یارییم بۆ کردووە، بێگومان ئەوە ئەو خەونەیە کە وەختە شێت دەبم بۆ بەدیهێنانی".
زیزۆ کە لەگەڵ هەڵبژاردەکەدا نازناوی مۆندیالی 1998ی بەدەستهێناوە و لە یاریی کۆتاییدا دوو گۆڵی تۆمارکردووە، لەدوای مەشقدانی ریال مەدریدەوە، هەموو دەستەوارەیەکی بۆ گەڕانەوە بۆ نێو کاری راهێنەرایەتی رەتکردووەتەوە.
سەرچاوەکان دەڵێن، ئامانجی یەکەمی زیزۆ بوونە بەڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، لە کاتێکدا دیدێ دیشامی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەکە لە 2012ەوە مەشقی هەڵبژاردەکەی لە ئەستۆ گرتووە و لەگەڵیدا مۆندیالی 2018ی فەرەنسای بەدەستهێناوە.
دیشام پێشتر رایگەیاندبوو لە دوای مۆندیالی 2026ی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا، دەستلەمەشقدانی هەڵبژاردەکە هەڵدەگرێت.
زیدان وەک راهێنەر خاوەنی سیانەی مێژوویی لەسەریەکی چامپیۆنزلیگە لەگەڵ ریال مەدرید، هەروەها دوو نازناوی لالیگای بەدەستهێناوە، بەڵام لە 2021ەوە نەبووەتە راهێنەری هیچ هەڵبژاردە و یانەیەک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ