رووداو دیجیتاڵ
دوای جیابوونەوەی لە هاوڕێ کچەکەی، رۆدریگۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید پەیوەندی لەگەڵ کچێکی نوێ دروست دەکات، کە کچێکی هاوڕێی خۆشەویستی پێشووی رۆدریگۆ ئەو خانمەی بە یاریزانە بەرازیلییەکە ناساندووە، لەبەرئەوەی خۆشەویستە کۆنەکەی رۆدریگۆ پەیوەندی لەگەڵ کەپڵەکەی ئەو کچە هاوڕێیەی داناوە.
رۆدریگۆی بەرازیلی، ئەستێرەی ریال مەدرید، درەنگ نەکەوت لە دۆزینەوەی کچە هاوڕێیەکی نوێ دوای جیابوونەوەی لە کچە هاوڕێی پێشووی برۆنا رۆتا، بەهۆی دروستبوونی کێشە لە نێوانیاندا. کە ئەوکات رۆدریگۆ ریاگەیاند، دەیەوێت هەموو سەرنج و بیرکردنەوەی لەسەر ریال مەدرید و تۆپی پێ بێت.
بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی gosip do dia بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرە بەرازیلییەکە پەیوەندی لەگەڵ دۆستێکی نوێ بە ناوی "فیفی" دەستپێکردووە، کە کەسایەتییەکی دیاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە لە شاری مەدرید.
بەپێی ئەو هەژمارە، ئەو خانمە دیارەی ئیسپانیا ماوەیەک لەمەوبەر سەردانی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی کردووە. هەروەها سەردانی یاریزانەکە دەکات لە ماڵەکەیدا لەگەڵ کامیلی، کە هاوڕێی برۆنا رۆتای خۆشەویستەکەی پێشووی رۆدریگۆیە.
برۆنا رۆتا ماوەیەک لەمەوبەر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا داوای لێبوردنی لە هاوڕێکەی کامیلی کرد بەهۆی هەڵەیەک کە بەرامبەری کردبوو بەوەی پەیوەندی لەگەڵ کەسێک دروست کردبوو کە کامیلی گرنگی پێدەدا، هەروەها پەیوەندییەکەی لەگەڵ رۆدریگۆ بە ژەهراوی و ئاڵۆز و بێ خۆشەویستی و رێزی دوولایەنە وەسف کرد.

برۆنا هەروەها لە ئینستاگرام نووسیبووی "کاتێک کەسێک لێم دەپرسێت بۆچی جیابووینەوە، شەرم دەکەم بڵێم کە دڵم بەتەواوی پێبەخشی، بەڵام نەیتوانی لەپێناوی ئێمەدا بگۆڕێت، بۆیە تەنیا دەڵێم کە کارەکە سەرکەوتوو نەبوو".
ئەم لێدوانانە مشتومڕیان لەسەر هۆکارەکانی جیابوونەوەی رۆدریگۆ و خۆشەویستی پێشووی دروست کردەوە، لە نێو راپۆرتەکاندا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە یاریزانەکە باشتر وایە بایەخ بە ژیانی وەرزشیی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید بدات.
پەیوەندی نێوان برونا رۆتا و هاوڕێ کچەکەی کامیلی گرژی تێکەوت، کە ئەویش تۆڵەی خۆی کردەوە بە دروستکردنی پەیوەندی رۆدریگۆ لەگەڵ کەسایەتییە جوانەکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 'فیفی' و هاندانی بۆ پەیوەندییەکی نوێ.
رۆدریگۆ هەندێک لە گرنگییەکەی لە ریال مەدرید گەڕاندەوە و چاڤی ئەلۆنسۆی راهێنەری ئیسپانی دەستیکرد بە پشتبەستن پێی و کاتی یاریکردنی پێبەخشی لە باڵی چەپ لە شوێنی ڤینیسیۆس جونیۆر، و لە هەندێک یارییدا درەوشایەوە، بەتایبەت لە بەرامبەر ئۆڵمپیک مارسیلیا لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ