لە ریال مەدریدەوە بۆ هەمووان

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کارگێڕیی یانەی ریال مەدرید وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لە ئەگەری رۆیشتنی فرانکۆ ماستانتونۆ، یاریزانی ئەرجەنتینی یانەکە دەکەن و هەلێکی دیکە دەداتە یاریزانەکە.
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان بڵاویانکردبووەوە، یانەی ریال مەدرید بیر لە دەستبەرداربوون لە فرانکۆ ماستانتونۆ دەکاتەوە، لە گواستنەوەی زستانەدا، بەڵام ئەوە جگە لە دەنگۆ شتێکی دیکە نییە.
 
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی، چابی ئەلۆنسۆ و کارگێڕیی یانەی ریال مەدرید پێیانوایە یاریزانەکە بەشێکی گرنگی پڕۆژەی یانەکەیە و پشتی پێدەبەسترێت.
 
سەرچاوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە ساڵی 2025 ئاستی یاریزانەکە وەکو پێویست نەبوو و جێگەی بێهیوایی بوو، بەڵام لە ساڵی 2026 هەلێکی دیکە دەدرێتە ئەو یاریزانە بۆ ئەوەی رێگەکە راستبکاتەوە و ئەمە ویستی یانەی ریال مەدریدە.
 
فرانکۆ، سەرەڕای ئەو پێکانانەی تووشی بوو، نەیتوانی سوود لەو هەلانە وەربگرێت کە لە ریال مەدرید هەیبوون و ئەو ئاستە راستەقینەی پێشکێش نەکرد، کە لێی چاوەڕێدەکرا، بۆیە چەند راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە ئەگەری هەیە یاریزانەکە لە ریال مەدرید بڕوات.
 
ماستانتونۆ لە یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی بە گرێبەستێکی گرانبەها و بەرامبەر 63.2 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە ریال مەدریدەوە کرد و گرانترین گرێبەستی مێژووی یانە ئەرجەنتییەکەیە.
 
ریال مەدرید دەستبەرداری ئەو بیرۆکەیە نەبووە کە یانەکە لە داهاتوودا پشت بە یاریزانە لاوەکان ببەستێت، لەکاتێکدا پێشتر ئەمەی کردووە و یاریزانەکانی وەکو ڤینیسیۆس و گولەریش بەو شێوەیە دەرکەوتوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە