رووداو دیجیتاڵ
وریا غەفووری، یاریزانی کوردی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران، جارێکی دیکە هەڵوێستێکی توند دژی یەکێتیی تۆپی پێی ئێران وەردەگرێت و مامەڵەی ئەو یەکێتییە لە بەرامبەر خانمە هاندەرانی ئێران بە شەرمەزاری وەسف دەکات، دەشڵێت "ئەوەی لە مەشهەد روویدا مایەی شەرمەزارییە".
لە دوایین یاریی قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022ـی قەتەر، هەڵبژاردەی ئێران میوانداری لوبنانی کرد، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە نەیانهێشت خانمان وەک هاندەر بچنە نێو یاریگەکە، سەرەڕای ئەوەی پێشتر یەکێتیی تۆپی پێی ئێران بلیتی یارییەکەیان بە خانمان فرۆشتبوو.
وریا غەفووری، یاریزانی کوردی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران، کە هەمیشە رەخنە لە دەسەڵاتدارانی وەرزشیی ئێران دەگرێت، ئەمجارەش هەڵوێستی خۆی نیشاندا و رایگەیاند "شەرم لە خۆی دەکاتەوە لە سەردەمێکدا یاری بکات کە رێگە بە دایک و خوشکەکانیان نەدرێت بچنە نێو یاریگەکان"،
ئەو یاریزانە کوردەی یانەی ئیستقلالی ئێرانی، هەروەها گوتیشی "ئەو رووداوەی لە مەشهەد روویدا جێگەی شەرمەزارییە".
به‌ر له چه‌ند رۆژێك، یاریزانێكی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران، وه‌ڵامێكی توندی وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێرانی دایه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه بووه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو دێت ئه‌و یاریزانه كورده پشتیوانیی جه‌ماوه‌ریی زیاتر له ئێران به‌ده‌ستدێنێت.
ساڵی 2019 وریا غه‌فووری، وه‌ڵامێکی توندی لێدوانێكی محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی دایه‌وه، كه گوتبووی "ئێمه شانازی به‌وه ده‌كه‌ین كه به‌هۆی پرسی فه‌له‌ستینه‌وه كه‌وتووینه‌ته ژێر گوشاری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه". یاریزانه كورده‌كه له لێدوانێكدا كه رووی قسه‌كانی له زه‌ریف بوو، گوتی "ئه‌وه گه‌ل و میلله‌تن كه‌وتوونه‌ته ژێر گوشاره‌وه نه‌ك تۆ".
ئه‌م لێدوانانه‌ی غه‌فووری به‌رپرسانی ئێرانی تووڕه كرد و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی وه‌رزش و یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌یه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا، به‌ڵام ئه‌و سووربوو له‌سه‌ر قسه‌كانی و گوتیشی "من په‌شیمان نیم له قسه‌كانم، هه‌میشه ده‌ردی دڵی خه‌ڵك ده‌ڵێم".
لێدوانە رەخنە ئامێزەکانی یاریزانە کوردەکەی یانەی ئیستقلال لە دژی دەسەڵاتدارانی وەرزشیی ئێران، هەمیشە پشتیوانییه‌كی به‌رفراوان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ر و شه‌قامی ئێرانییه‌وه به‌ده‌ستدێنن، كه چەندینجار له‌نێو یاریگه‌كاندا ئه‌و دروشمه ده‌ڵێنه‌وه "وریای به غیره‌ت.. گوتنی تۆ گوتنی هه‌موو میلله‌ته".
وریا غه‌فووری، له 20/9/1987 له گوندی نگلی سه‌ر به شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه، له هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ