ڤیدیۆ؛ سێ گۆڵ کران و سێ رەتکرانەوە و ریال مەدرید بردییەوە

31-08-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئاردا گولەر
ئاردا گولەر
نیشانەکردن ریال مەدرید ئاردا گولەر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی لە لالیگادا تۆمارکرد و لە یاریگەی خۆیدا لە یانەی ریال مایۆرکای بردەوە.
 
دوای شەش خولەک یارییکردن، کیلیان ئێمباپێ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام گۆڵەکەی بەهۆی ئۆفسایدەوە رەتکرایەوە.
 
لە خولەکی 18 ڤێدات موریگی بەلێدانی سەر گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ریال مایۆرکا تۆمارکرد.
 
دوای ئەوە ریال مەدرید هیڕشەکانی بۆ سەر گۆڵی میوانەکەی چڕکردەوە و ئاردا گۆلە بەلێدانی سەر ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
دوای خولەکێک ڤینیسیۆس جونیۆر یاریی بە بەرگریکارانی مایۆرکا کرد و گۆڵی دووەمی بۆ لۆس بلانکۆس تۆمارکرد.
 
بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم، ئێمباپێ گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد، بەڵام ئەمجارەش گۆڵەکەی رەتکرایەوە.
 
لە نیوەی دووەمدا ئاردا گولەر، گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ریال مەدریدی تۆمارکرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی تۆپ بەر دەستی کەوت گۆڵەکە رەتکرایەوە.
 
ریال مەدرید یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە، سێیەم سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێنا و بە 9 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە