هێرشێکی چەکداری لە یۆنان بووە هۆی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی 10ـی دیکە

01-11-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمی یۆنان رایدەگەیێنێت، لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردندا لە گوندێکی دوورگەی کریت، لانی کەم دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. پۆلیس گومانی ئەوە دەکات، رووداوەکە رەگ و ریشەی لە کێشەیەکی خێزانیی درێژخایەندا هەبێت.
 
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی یۆنان (ANA)، بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە گوندی ڤۆریزیا لە نێوەڕاستی دوورگەکە روویداوە، کە دەکەوێتە نزیکەی 52 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای هێراکلیۆ. 
 
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، چەکدارێک تەقەی لە چەند ماڵێکی گوندەکە کردووە، لە ئەنجامدا لانی کەم دوو کەس کوژراون، یەکێکیان ژنێکی تەمەن 50 ساڵ بووە. سەرچاوەکە هەروەها ئاماژەی بە برینداربوونی لانی کەم 10 کەسی دیکە کردووە، کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
 
هێرشەکە چەند کاژێرێک دوای ئەوە روویداوە، کە ماڵێکی تەواونەکراو لە هەمان گونددا بەهۆی بۆمبێکی چێندراوەوە کراوەتە ئامانج، ئەمەش گومانەکان زیاتر دەکات، کە هەردوو رووداوەکە پەیوەندییان پێکەوە هەبێت و بەشێک بن لە زنجیرەیەک تۆڵەسەندنەوەی خێزانی.
 
تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ERT، بڵاویکردەوە، هێزەکانی پۆلیسی چەکدار ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ناوچەکە دەستپێکردووە بۆ گەمارۆدان و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، ئەمەش بە مەبەستی دابینکردنی رێڕەوێکی سەلامەت بۆ تیمەکانی فریاگوزاری و ئەمبوڵانسەکان تاوەکو بتوانن بە خێرایی بریندارەکان بگوازنەوە.
 
هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و کێشە و ناکۆکیی خێزانی کە هەندێکجار بۆ چەندین نەوە دەمێنێتەوە، لە دوورگەی کریت دیاردەیەکی باوە.
 
رۆژی یەکشەممەی رابردوو، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ لە کاتی ئاهەنگێکی گوندێکدا لە ناوچەیەکی رۆژئاوای کریت، پیاوێکی تەمەن 52 ساڵی بە تەقەکردن کوشت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە