ئەڵمانیا تۆڕێکی گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی بۆ رووسیا هەڵدەوەشێنێتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

داواکاری گشتیی ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت، پێنج کەسیان دەستگیرکردووە، کاڵایان بە بەهای 30 زیاتر لە ملیۆن یۆرۆ (35 ملیۆن دۆلار) بۆ رووسیا ناردووە، بەشێک لەو کاڵایانە بۆ کۆمپانیاکانی دروستکردنی چەک بوون.
 
رۆژی دووشەممە، 2ـی کانوونی دووەمی 2026، نووسینگەی داواکاری گشتیی فیدراڵیی ئەڵمانیا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، گومانلێکراوەکان کۆمپانیایەکیان لە شاری (لوبیك)ـی سەر دەریای بەڵتیک بەکارهێناوە بۆ رێکخستنی نزیکەی 16 هەزار بار بۆ رووسیا لە ساڵانی رابردوودا.
 
ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداریی پۆلیسی گومرگ و بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی دەرەکیی ئەڵمانیا (BND) کراوە.
 
جێنس ڕۆمێل، داواکاری گشتی ئەڵمانیا دەڵێت، تۆڕەکە "پێدەچێت لەلایەن دەزگا حکومییەکانی رووسیاوە بەڕێوەبرابێت" و وەرگرانی کاڵاکان لە رووسیا "لانیکەم 24 کۆمپانیای دروستکردنی چەکیان تێدایە" کە لە لیستی سزاکاندان.
 
رۆژنامەی (بیڵد)ـی ئەڵمانی ناوی کۆمپانیاکەی بە (گڵۆباڵ ترید) هێناوە و وێنەی پۆلیسی بڵاوکردووەتەوە لەکاتی هەڵکوتانە سەر کۆگاکانی کۆمپانیاکە لە ناوچەیەکی پیشەسازی.
 
دەستگیرکراوەکان کێن؟
 
لە نێو دەستگیرکراوەکاندا بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە هەیە کە ناوی (نیکیتا ئێس)ـە و هەڵگری وڵاتینامەی ئەڵمانی-رووسییە.
 
داواکاری گشتی دەڵێت: "لانیکەم لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی رووسیا دژی ئۆکراینا لە شوباتی 2022ـەوە، نیکیتا و تۆمەتبارانی دیکە بە نهێنی کاڵایان بۆ پیشەسازیی رووسیا دابین کردووە." بۆ شاردنەوەی مامەڵەکان، تۆمەتباران کۆمپانیایەکی وەهمی و کڕیاری ساختەیان لە ناوەوە و دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بەکارهێناوە.
 
تۆمەتبارەکانی دیکە بریتین لە (ئارتێم ئای)ی ئەڵمانی-ئۆکراینی، (بۆریس ئێم) و (یوجین ئاڕ)ی ئەڵمانی، لەگەڵ (دانیێل ئەی) کە ئەویش هەڵگری وڵاتینامەی ئەڵمانی-رووسییە.
 
"پووتین دەبێت باجەکەی بدات"
 
لارس کلینگبایل، جێگری راوێژکار و وەزیری دارایی ئەڵمانیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە رایگەیاند: "ئێمە پەیامێکی روون دەدەین بە رووسیا، پووتین دەبێت باجێکی قورس لەپای هێرشەکەی بدات."
 
ئەو بەرپرسە ئەڵمانییە گوتیشی: "ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆ ئەوە دەسەلمێنێت کە ئێمە بەردەوامین لە جێبەجێکردنی ئەو سزایانەی لە چوارچێوەی یەکێتیی ئەورووپا رێککەوتنیان لەسەر کراوە."
 
پێشتر رۆژنامەی (بیڵد) لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردبوو، هەندێک کۆمپانیای لۆجستی لە رێگەی پۆڵەندا و بێلارووسەوە کاڵای قەدەخەکراو دەگەیەننە مۆسکۆ، تەنانەت رۆژنامەکە لە رێگەی ئامێری شوێنهەڵگر (GPS)ـەوە بەدواداچوونی بۆ پێنج بار کردبوو، کە هەموویان گەیشتبوونە رووسیا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لەکاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە بۆ بەریتانیا. وێنە: ئەرشیڤ

پەڕینەوەی کۆچبەران لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا کەمی کردووە

وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا ئامارەکانی مانگی یەکەمی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، پەڕینەوەی کۆچبەران لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە کەمیکردووە و گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە ساڵی 2021ـەوە. هاوکات وەزیری نێوخۆی وڵاتەکە وردەکاریی ناردنەوەی کۆچبەران بۆ فەرەنسا ئاشکرا دەکات