کایا کاڵاس: لە 100 ساڵی رابردوودا رووسیا هێرشیکردووەتە سەر 19 وڵات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، لە 100 ساڵی رابردوودا رووسیا هێرشیکردووەتە سەر 19 وڵات لە کاتێکدا هیچ کامیان هێرشیان نەکردووەتە سەر ئەو وڵاتە. دەشڵێت، رووسیا دەیەوێت لەسەر ئەو هێرشانەی بەردەوام بێت. 
 
رۆژی دووشەممە، 2ی شوباتی 2026، کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە برۆکسل رایگەیاند، "رووسیا کێشەیە و ئەوان لە 100 ساڵی رابردوودا هێرشیانکردووەتە سەر 19 وڵات، بەشێکیان سێ بۆ چوار جار هێرشیانکراوەتە سەر، لە کاتێکدا هیچ کاتێک کەسیان هێرشیان نەکردووەتە سەر رووسیا". 
 
کاڵاس ئاماژەی بە ناوی ئەو وڵاتانە نەکرد کە لەلایەن رووسیاوە هێرشیان کراوەتە سەر. دوایین وڵاتیش کە لەلایەن رووسیاوە هێرشی کرابێتە سەر ئۆکراینا بووە. هەردوولا لە شوباتی 2022ەوە لە جەنگدان. 
 
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا گوتی، بۆ رێگری لە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر وڵاتانی دیکە پێویستە سزا بخەنە سەر کەرتی سەربازی و پیشەسازی ئەتۆمی ئەو وڵاتە. جەختی لەوەش کردەوە، ئەورووپا ئامادەی بەشدارییە لە هەوڵەکان بۆ ئاگربەستی جەنگی ئۆکراینا. 
 
لە کانوونی دووەمی رابردووەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەرکردایەتی هەوڵێکی نێودەوڵەتی دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا، بەڵام هەوڵەکەی تائێستا بێ بەرهەم بووە، بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە کیێڤ و مۆسکۆ ئامادە نەبوون دەست لە مەرجەکانیان هەڵبگرن، کە دیارترینیان پرسی خاکە. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لەکاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە بۆ بەریتانیا. وێنە: ئەرشیڤ

پەڕینەوەی کۆچبەران لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا کەمی کردووە

وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا ئامارەکانی مانگی یەکەمی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، پەڕینەوەی کۆچبەران لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە کەمیکردووە و گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە ساڵی 2021ـەوە. هاوکات وەزیری نێوخۆی وڵاتەکە وردەکاریی ناردنەوەی کۆچبەران بۆ فەرەنسا ئاشکرا دەکات