لە دوورگەی سانتا کرووزی کالیفۆرنیا بەلەمێک بە 39 سەرنشینەوە سووتا

02-09-2019
حەکیم داود
نیشانەکردن بەلەم ئەمریکا
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەهۆی سووتانی بەلەمێک لە دوورگەی سانتا کرووز لە کالیفۆرنیای ئەمریکا 34 کەس تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن، کە ئەگەری زۆر ئەوەیە سووتا بن.

رۆژی دووشەممە لە نزیک دوورگەی سانتا کرووز لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بەلەمێک بە 39 سەرنشینەوە گڕیگرت و تیمەکان تەنیا توانیان پێنج لە سەرنشینەکان رزگاربکەن.

بەگوتەی بەرپرسان، تاوکو ئێستا چارەنووسی 34 لە سەرنشینەکانی بەلەمەکە نادیارە. بەڵام دەشڵێن، ئومێدی ئەوەی لە ژیاندا مابن کەمە، چونکە بەلەمەکە بە تەواوی سووتاوە.

تیمەکانی فریاکەوتن و پاسەوانەکانی دەریا لە شوێنی رووداوەکەن و لە هەڵمەتەکەیان بۆ دۆزینەوەی بەلەمە سووتاوەکە بەردەومە.

 



زانیاری زۆرتر...

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی پارێزگای رەققەی سووریا. وێنە: AFP

حکومەتی ئەڵمانیا بۆ رووداو: مەرجمان لە پڕۆژەی دەستپێکی نوێی سووریا بەشداری هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانە

وەزارەتی هاوکاری و پەرەپێدانی ئابووریی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند، بە مەبەستی دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان حکومەتی ئەڵمانیا و رەوەندی سووری، پلاتفۆرمی "دەستپێکێکی نوێ بۆ سووریا" لە شوباتی 2025ـدا دامەزراوە، وەزارەتەکە ئاشکرای کرد :"پاراستنی فرەڕەنگیی سووریا و پاراستنی مافی کەمینە نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبییەکان، مافی ژنان، کچان و گرووپە جیاوازەکان" مەرجی سەرەکین بۆ وەزارەتی فیدراڵ بە گشتی و بەتایبەتیش بۆ بەشداریکردن لە پلاتفۆرمەکەدا."