رووداو دیجیتاڵ
نووسینگەی میدیایی دووبەی لە ئیمارات دەڵێ، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە ئاگرێک لە نزیک کۆنسووڵخانەی ئەمریکا کۆنترۆڵ بکەن کە بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە کەوتبووەوە؛ ئاماژە بەوەش دراوە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
رۆژی سێشەممە، نووسینگەی میدیایی دووبەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە: "دەسەڵاتدارانی دووبەی جەخت دەکەنەوە کە ئەو ئاگرەی بەهۆی رووداوێکی پەیوەندیدار بە درۆن لە نزیک کۆنسووڵخانەی ئەمریکا کەوتبووەوە، بە سەرکەوتوویی کۆنترۆڵ کراوە."
هاوکات ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە بڵاویکردەوە، دووکەڵێکی زۆر لەو ناوچەیە بەرزبووەتەوە کە باڵەخانەی کۆنسووڵخانەی ئەمریکای لێیە.
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە، تەنیا رۆژێک پێشتر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ریاز، پایتەختی سعودیە، شێوە کرایە ئامانج. لەو هێرشەدا زیانی مادی بە باڵیۆزخانەکە گەیشت، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
دوای ئەوەی رۆژی شەممە ئەمریکا و ئیسرائیل چەند هێرشێکی کوشندەیان ئەنجامدا، گرژییەکان لە ناوچەکە زیاتر بوون و ئێران دەستی بە بەئامانجکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ