لە سوێد پرسە بۆ ژنە پارێزەرێکی کورد دادەنرێت

04-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە چەند رۆژێک لەمەوبەر دێبی نۆژەن، پارێزەری کورد لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد، بڕیارە 11ی ئەم مانگە لە سوێد بەخاک بسپێردرێت.
 
ژنە پارێزەری کورد دێبی نۆژەن، کچی کاریکاتێریستی کورد مامۆستا نۆژەن و خوشكی ئەکتەری کۆمێدیی ناسراو ئۆز نوژەن، بەهۆی نەخۆشییەوە لە 25ی مانگی رابردوو لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
 
سەلام کوردە، بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە سوێد، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دێبی، بۆ چارەسەر لە ئەڵمانیا بوو، دەنا خۆی لە سوێد دەژیا، بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کۆچی دواییکردووە."
 
ئەو پارێزەرە کوردە کە لە تەمەنی 50 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، بڕیارە 11ی ئەم مانگە لە ستۆکهۆڵم لە رێوڕەسمێکدا بە خاک بسپێردرێت.
 
سەلام کوردە گوتی، بڕیارە لە ناوچەی ناکا لە ستۆکهۆڵم 11ی ئەم مانگە پرسە بۆ ئەو هاونیشتمانییە دابنرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە