لە ئیندۆنیزیا بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا

04-03-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەوە لە کۆگەیەکی سووتەمەنی لە جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیزیا لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستدا کە دوو کەسیان منداڵ بوون. 

رۆژی شەممە، 4ـی شوباتی 2023، فەرمانگەی ئاگرکوژاندنەوەی ئیندۆنزیا رایگەیاند، شەوی رابردوو رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە جاکارتای پایتەختی وڵاتەکە هەبووە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 17 کەس و برینداربوونی نزیکەی 50 کەسی دیکە. 
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە روون نییە و بەرپرسانی وڵاتەکەش لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە. 
 
سوگێنگ سوپاروۆتۆ، سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی ئیندۆنیزیا رایگەیاند: "لەدوای ئەوەی چەند رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە روویاندا، روونە کە دەبێت پێداچوونەوە بە هەموو دامەزراوە و ژێرخانێکی سووتەمەنیدا بکەین، بەتایبەتی پاڵاوگەکان". 
 
لە ساڵی 2021دا رووداوێکی هاوشێوە لە پاڵاوگەی بالۆنگان لە پارێزگای وێست جاڤای ئیندۆنیزیا کەوتەوە کە لەلایەن حکومەتەوە خاوەندارێتی دەکرێت. 
 
هەمان پاڵاوگە، پێشتر لە ساڵەکانی 2009 و 2014 گڕی گرت و 40 خانووی دەوروبەری سووتاند.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا

زیلینسکی رەتی دەکاتەوە گوشارەکانی ترەمپ و پووتین بۆ دەستبەرداربوونی خاکی ئۆکراینا قبووڵ بکات

بڕیارە سەرکردایەتیی ئۆکراینا رۆژی سێشەممە پلانێکی ئاشتیی هەموارکراو لەگەڵ ئەمریکا تاوتوێ بکات بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، ئەمەش لەدوای لووتکەی رۆژی دووشەممەی لەندەن لەنێوان ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و هەریەک لە سەرکردەکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا