سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان، کۆچبەرێکی کورد لە فەرەنساوە بۆ تورکیا دیپۆرت کرایەوە

05-04-2024
دیمەنی پێکدادانی نێو فڕۆکەخانەکە.
دیمەنی پێکدادانی نێو فڕۆکەخانەکە.
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرەڕای ناڕەزایی زۆری دامەزراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ لە فەرەنسا، کۆچبەرێکی کورد بۆ تورکیا دیپۆرت کرایەوە.
 
فیراز کۆرکماز بەوە تۆمەتبار کرابوو کە مانگی رابردوو لە خۆپیشاندانێکدا بەشداریی کردووە کە لە شاری شتراسبۆرگ، لەبەردەم باڵەخانەی یەکێتیی ئەوروپا رێکخرابوو.
 
پۆلیس دەڵێت، لەو خۆپیشاندانەدا وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی بەرزکردبووەوە و هوتافی بۆ پشتیوانی لە پەکەکە دەگوتەوە.
 
چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، کاتێک پۆلیسی فەرەنسی فیراز کۆرکمازیان بردە فڕۆکەخانەی (چارڵ دو گۆل) بۆ دیپۆرتکردنەوە، بە دەیان کەس بۆ پشتیوانی لە فیراز چوونە نێو فڕۆکەخانە و لەوێ لەگەڵ پۆلیس پێکدادان روویدا.
 
ئەوانەی هاتبوون بۆ پشتیوانی لەو کۆچبەرە کوردە، هەر کوردی دانیشتووی فەرەنسا نەبوون و ژمارەیەک سیاسەتڤانی چەپی فەرەنسیشیان لەگەڵ بوون. ئەم هەفتەیە ئەوە پشتڕاستکرایەوە کە فیراز دیپۆرت کراوەتەوە و ئێستا لە تورکیا گیراوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە