رووداو-هەولێر
دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ، هێڵی ئاسمانیی سعودیە گەشتەکانی بۆ ئیستەنبووڵ دەستپێدەکاتەوە.
هێڵی ئاسمانیی سعودیە کە لە ئاداری 2020 ـەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا گەشتەکانی بۆ ئیستەنبووڵی تورکیا راگرتبوو، جارێكی دیکە دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە.
هێڵی ئاسمانیی سعودیە سبەی شەممە حەوتی ئایاری 2022 دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ یەکەمین گەشتی ئاسمانی لە جدە و ریازی پایتەختەوە و بۆ شاری ئیستەنبووڵی تورکیا ئەنجامدەدات.
هەمان کۆمپانیا رۆژی 11ی ئایار لە شاری مەدینەوە گەشتەکانی بۆ ئیستەنبووڵ دەستپێدەکاتەوە.
گەشتەکانی جدە و مەدینە هەموو رۆژانی هەفتە و گەشتەکانی ریاز لە هەفتەیەکدا سێ رۆژ و لە رۆژانی سێشەممە، پێنجشەممە و شەممەدا دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ