%77ـی ئەمریکییەکان پێیانوایە بایدن ناتوانێت ببێتەوە سەرۆکی وڵاتەکە

06-09-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
 جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا لە شاری گرینسبۆرۆ لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور تەوقەی لەگەڵ هەوادا کرد. لە شوێنێکی دیکە و لە گوتارێکدا بە هەڵە دەڵێت "مووشەکی جاڤلینمان بە رووسیا داوە". بایدن لە کۆشکی سپیش کاتێک باسی دۆخی شاری خێرسۆنی ئۆکراینا دەکات، دەڵێت "هێزەکانی رووسیا لە شاری فەلـلوجە کشاونەتەوە".
 
ئەمانە چەند نموونەیەکن لە هەڵە زەقەکانی سەرۆکی ئەمریکا کە بەشێکی ئەمریکییەکانی لە تەندروستیی بایدن نیگەران کردووە. ئەوان دەڵێن، ئەمانە ئاماژەن و دەریدەخەن بایدنی تەمەن 80 ساڵ ناکرێت چوار ساڵی دیکەش سەرۆک بێت.
 
تێد، هاووڵاتیی ئەمریکی دەڵێت، "نابێت ئێستاش لە دەسەڵات بێت، تەنانەت لەسەدا 50ـی لایەنگرەکانیشی نایانەوێت خۆی بەربژێر بکاتەوە، ئەمە چۆنە".
 
لەنوێترین راپرسیی ئەمریکادا هاتووە، ئەگەر ئێستا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکرێت، ترەمپ بە جیاوازیی 01٪ دەنگەکان لەپێش بایدن دەبێت و 40٪ـی دەنگەکان بۆ بەربژێرە کۆمارییەکە دەبن و 39٪یش بۆ بایدن، بەڵام هێشتا رکابەرایەتییەکان لەنێو کۆمارییەکانیش یەکلانەبوونەتەوە.
 
بەگوێرەی نوێترین راپرسی، 59٪ـی کۆمارییەکان دەنگ بە ترەمپ دەدەن؛ نزیکترین بەربژێریش لێیەوە رۆن دیسانتیسە کە 13٪ـی بەشداربووان دەنگی پێدەدەن. دوای ئەوانیش نیکی هەیلی، باڵیۆزی ئەمریکا لە سەردەمی ترەمپ و مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە سەردەمی ترەمپ دێن کە هەریەکەیان لە لایەن 7٪ـی دەنگدەرانەوە پاڵپشتییان لێ دەکرێت.
 
لە ساڵی 2020دا بایدن لە تەمەنی 77 ساڵیدا بووە سەرۆکی ئەمریکا و بەتەمەنترین سەرۆکی ئەمریکایشە لە مێژوودا. ئەگەر هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو بباتەوە، ئەوا تاوەکو کۆتایی گەڕی دووەمی سەرۆکایەتی، بایدن دەبێتە 86 ساڵ، ئەوە لەکاتێکدایە ترەمپ تەنیا سێ ساڵ لە بایدن بچووکترە.
 
ئێمیلی سوانسن، پسپۆڕی کاروباری سیاسیی ئەمریکا باسی لەوە کرد، "راپرسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نیگەرانیی ئەمریکا لەبارەی تەمەن تەنیا خۆی لە بازنەی حکومەتدا نەبینیوەتەوە. راپرسییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە دوو لەسەر سێی ئەمریکییەکان پشتگیریی هەر بڕیارێک دەکەن کە تەمەنی بەربژێری سەرۆکایەتی سنووردار دەکات، هەروەها بۆ کۆنگرێس و سیناتیش".
 
بڕیارە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، 60مین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و بایدن بەهێزترین بەربژێری دیموکراتەکانە و ترەمپیش بەهێزترین بەربژێری کۆمارییەکانە.

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە