ڤاتیکان پرۆسەی هەڵبژاردنی پاپای دەستپێکرد

07-05-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی گشتی کاردیناڵەکان بۆ هەڵبژاردنی پاپای نوێ، گەورە کاردیناڵی ڤاتیکان رایگەیاند، پێویستە کەسێک هەڵبژێردرێت کە بتوانێت یەکگرتوویی کەنیسەی کاسۆلیکی بپارێزێت و رێبەرایەتی قۆناخێکی "سەخت و ئاڵۆز"ـی مێژوو بکات.
 
رۆژی چوارشەممە، حەوتی ئایاری 2025، زیاتر لە 130 کاردیناڵ لە پێنج کیشوەرەوە لە کەنیسەی سانت پیتەرس لە ڤاتیکان دوایین نوێژی بەکۆمەڵیان کرد، پێش کۆبوونەوەیان و هەڵبژاردنی پاپایەکی نوێ بۆ 1.4 ملیار کاسۆلیکی لە جیهان.
 
بڕیارە 133 کاردیناڵ بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا بکەن کە بە "کۆنکلەیڤ" ناسراوە و تێیدا شوێنگرەوەی پاپا فرانسیس دیاری دەکرێت. 
 
ئەو کاردیناڵەی دەبێتە پاپای داهاتوو دەبێت لانیکەم 89 دەنگ بەدەستبهێنێت و ناشبێت تەمەنی بەربژێرەکان لە 80 ساڵ زیاتر بێت.  
 
جۆڤانی باتیستاری، سەرۆکی کۆلێژی کاردیناڵەکان، لە گوتارەکەیدا پێش نوێژی بەکۆمەڵی کاردیناڵەکان گوتی: "ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی داوای یارمەتی لە خودا بکەین تاوەکو پاپای هەڵبژێردراو ئەو کەسە بێت کە کەنیسە و مرۆڤایەتی لەم قۆناخە سەخت و ئاڵۆزەی مێژوودا پێویستیانە".
 
ئەو کاردیناڵە راشیگەیاند: "داوایەکی بەهێز هەیە بۆ پاراستنی یەکگرتوویی کەنیسە؛ یەکگرتووییەک کە بە واتای یەکگرتووییەکی پتەو، قووڵ و هەمەجۆر بێت."
 
باتیستاری داوای لە کاردیناڵەکان کرد نزا بکەن بۆ هەڵبژاردنی "پاپایەک کە بزانێت بە باشترین شێوە ویژدانی هەمووان بەخەبەر بێنێت، بەتایبەتی لەو کۆمەڵگەیەی ئێستا کە زیاتر پێشکەوتنی گەورەی تەکنەلۆژیای تێدا دەبیندرێ، بەڵام پابەندییەکی ئەوتۆی ئایینی نییە."
 
هەڵبژاردنی پاپای نوێ لەکاتێکدایە، 21-04-2025، پاپا فرانسین، پاپای ڤاتیکان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە