لە یەکەم گەشتیدا بۆ دەرەوەی وڵات، فڕۆکەکەی کامالا هاریس کێشەی تەکنیکیی بۆ دروستبوو

07-06-2021
لهۆن نەسرەدین
ساتی دابەزینی کامالا هاریس لە فڕۆکەکەی
ساتی دابەزینی کامالا هاریس لە فڕۆکەکەی
نیشانەکردن کامالا هاریس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

فڕۆکەکەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بە ناچاری دەگەڕێتەوە فڕۆکەخانە و بەبێ هیچ زیانێک دەنیشێتەوە.
 
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا  لە یەکەمین گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات کە بەرەو گواتیمالا بوو، فڕۆکەکەی لە جۆری ئێر فۆرس دوو، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لەدوای چەند خولەکێکی کەم لە فڕینی، بەناچاری دەگەڕێتەوە و لە فڕۆکەخانەی ئەندرۆ لە دەروبەری واشنتنی پایتەخت دەنیشێتەوە.
 
هاریس لەدوای دابەزینی لە فڕۆکەکە بۆ میدیا قسەی کرد و رایگەیاند، من باشم و هەموو تیمەکەمان باشن، گوتیشی لەکاتی روودانی کێشەکە هەمووان چەند نزایەکی کورتمان کرد و سوپاس بۆ خودا هەموو شتێك باش بوو.
 
سیمۆن ساندەرز، گوتەبێژی نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەدوای دابەزینی، هاریس بە فڕۆکەیەکی دیکە بەرەو گواتیمالا بەڕێکەوت.
 
بڕیارە لەم هەفتەیەدا هاریس جگە لە گواتیمالا سەردانی مەکسیکیش بکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاسکال کۆنفارڤرۆ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا و بێستوون عوسمان، پێشکێشکاری رووداو

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بۆ رووداو: سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین هەڕەشە لە سەقامگیری هەرێمی کوردستان دەکەن

پاسکال کۆنفارڤرۆ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، کە پیشکێشکار بێستوون عوسمان لەگەڵی کرد، ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئیمانوێل ماکرۆن و هاوتا ئێرانییەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، پاریس پەیامێکی "تووند و راستەوخۆ"ی ئاراستەی تاران کردووە.