ئەنجامی بەرایی؛ پارتی دەسەڵاتداری ژاپۆن زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بردەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ژاپۆن، پارتی لیبراڵ دیموکراتی دەسەڵاتدار لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەماندا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە و زۆرینەی کورسییەکانی بردووەتەوە. ئەمەش بە دەستکەوتێکی سیاسیی گرنگ بۆ سانای تاکایچی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە دادەنرێت.
 
رۆژی یەکشەممە، 8ی شوباتی 2026، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە ژاپۆن بەڕێوەچوو. بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، چاوەروان دەکرێت پارتی لیبراڵ دیموکرات لە کۆی 465 کورسیی پەرلەمان، لە نێوان 274 بۆ 300 کورسی بەدەستبهێنێت، لە کاتێکدا پێش ئەم هەڵبژاردنە تەنیا خاوەنی 198 کورسی بوو.
 
هاوپەیمانیی دەسەڵاتدار کە پارتی لیبراڵ دیموکرات و پارتی "داهێنانی ژاپۆن"  لەخۆدەگرێت، پێشبینی دەکرێت لە نێوان 302 بۆ 366 کورسی بەدەستبهێنن. ئەگەر ئەم هاوپەیمانییە بگاتە 310 کورسی یان زیاتر، ئەوا زۆرینەی دوو لەسەر سێی پەرلەمان بەدەستدەهێنن، کە ئەمەش لە ساڵی 2017ـەوە و لە سەردەمی شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی کۆچکردوو و مامۆستای تاکایچی، هاوشێوەی نەبووە.
 
سانای تاکایچی کە بە "ژنە ئاسنینەکەی ژاپۆن" و سەرسامی مارگرێت تاتچەر ناسراوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو بووە سەرۆکی پارتی دەسەڵاتدار. ئەو توانیویەتی لە ماوەیەکی کەمدا پشتگیرییەکی زۆری دەنگدەران، بەتایبەت گەنجان بەدەستبهێنێت. تاکایچی لە کاتی بانگەشەکانیدا بەڵێنی داوە پاکێجێکی هاوکاری بە بڕی 135 ملیار دۆلار بۆ رووبەرووبوونەوەی هەڵئاوسان دابین بکات و باجی سەر خواردەمەنی لابدات بۆ کەمکردنەوەی باری گرانی سەر شانی خێزانەکان.
 
لە رووی سیاسەتی دەرەوەشەوە، تاکایچی وەک سەرکردەیەکی "هەڵۆ" و تووند بەرامبەر چین دەردەکەوێت. پێشتر رایگەیاندبوو رەنگە ژاپۆن دەستێوەردانی سەربازی بکات ئەگەر پەکین هەوڵ بدات بە هێز دەست بەسەر تایواندا بگرێت. 
 
ئەم هەڵوێستە تووندانەی تاکایچی توورەیی چینی لێکەوتەوە، بەڵام وەک دەردەکەوێت، لە ناوخۆی ژاپۆندا رەزامەندیی زۆری دەنگدەرانی بەدەستهێناوە و وایکردووە پێگەی پارتەکەی لە پەرلەماندا بەهێزتر ببێتەوە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە کۆبوونەوەکان جەخت لە پاراستنی پێکهاتەکان کراوەتەوە

ئانۆ جەوهەر لە واشنتن: لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا پرسی پاراستنی پێکهاتەکانمان تاوتوێ کرد

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە و رایدەگەیێنێت، تەوەرەی سەرەکیی گفتوگۆکانیان پرسی پاراستنی ماف و نوێنەرایەتیی کریستیان و ئێزیدییەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە بووە.