بەرپرسێکی پێشووی هەواڵگری: ئەمریکا کەشتیی بوونەوەرە ئاسمانییەکانی شاردووەتەوە

09-06-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی پێشووی هەواڵگریی ئەمریکا دەڵێت، ئەو وڵاتە کەشتییەکی تێکشکاوی بوونەوەرە ئاسمانییەکانی بە سەرنشینەوە دۆزیوەتەوە، بەڵام شاردوویەتییەوە. لیژنەی چاودێریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش بۆ لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆیە کۆدەبێتەوە. 
 
دەیڤد گرەش، بەرپرسی پێشووی هەواڵگریی ئەمریکا رۆژی دووشەممە رایگەیاندبوو، "حکومەتی ئەمریکا بەرنامەیەکی نهێنیی هەیە کە تایبەتە بە پاشماوەی کەشتییە تێکشکاوەکانی بوونەوەری ئاسمانی و دەیەوێت بە نهێنی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو تەکنەلۆژیایە بکات کە تێیاندا بەکارهێنراوە".
 
بە گوێرەی میدیای ئەمریکی، لەسەر قسەکانی گرەش، بەڵگە بە کۆنگرێس و نووسینگەی پشکنەری گشتیی کۆمەڵگەی هەواڵگریی دراوە.
 
گرەش باسی لەوە کردووە، بۆ ماوەی زیاتر لە شەش مانگ، سەرپەرشتیی تیمی لێکۆڵینەوەی لە دیاردە ئاسمانییە تەمومژاوییەکانی کردبوو. ئاماژەی بەوەش کردووە کە خۆی و تیمەکەی دەستیان بەو پرۆگرامە نەگەیشتووە کە بە گوتەی خۆی تایبەت بووە بە کەشتیی بوونەوەرە ئاسمانییەکان، بەڵام لە رێگەی کارەکەیەوە، پێی زانیوە. 
 
بە گوێرەی میدیای ئەمریکی، سوو گاف، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا باسی لەوە کردووە، پێنتاگۆن "هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوەی نەدۆزیەوەتەوە بۆ سەلماندنی ئەو دەنگۆیانەی لە بارەی کەشتیی تێکشکاوی بوونەوەرە ئاسمانییەکان هەن". 
 
ئەندامانی کۆماری لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ئانا پاولینا و تیم بروشێت لە تویتەر پشتڕاستیان کردووەتەوە کە لیژنەی چاودێریی ئەنجوومەنەکە، دەست بە لێکۆڵینەوە لە تەنە فڕیوە نەناسراوەکان دەکات.
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە