رووداو دیجیتاڵ
بەپێی دوایین ریزبەندی، هەریەکە لە رۆستۆک لە ئەڵمانیا و لوکسمبۆرگ لە وڵاتی لوکسمبۆرگ و رێیکجاڤیک لە ئایسلاند سێ خۆشترین شارەکانی ئەوروپان بۆ ئەوانەی کاردەکەن. لە کۆی 10 خۆشترین شارەکان چواریان لە ئەڵمانیان.
راپۆرتێکی ساڵانە هەیە بەناوی 'راپۆرتی کوالیتیی ژیان لە شارە ئەوروپییەکان' کە سەنگێکی زۆری لە نێوەندە میدیاییەکانی ئەوروپادا هەیە؛ لە نوێترین راپۆرتیدا ئاشکرا کراوە کە شاری رۆستۆک لە ئەڵمانیا یەکەمین شاری ئەوروپایە کە تێیدا زۆرترین خەڵک لە دۆخی کار و ژیانیان رازین.
بەپێی راپرسییەک کە بۆ راپۆرتەکە کراوە 85٪ی خەڵکی رۆستۆک دەڵێن زۆر لە ژیانیان و کاریان رازین.
دوای ئەو شاری لوکسمبۆرگ لە وڵاتی لوکسمبۆرگ دێت کە لەوێش 84٪ی خەڵک لە کار و ژیانیان رازین.
دوای لوکسمبۆرگ رێیکیاڤیک لە ئایسلاند و بەدوای ئەودا ژنێف لە سویسرا و ئینجا دۆرتموند و بەرلین لە ئەڵمانیا و زوویریخ لە سویسرا و ئالبۆرگ لە دانیمارک و ماڵمۆ لە سوێد و جارێکی دیکە هامبورگ لە ئەڵمانیا دێن.
خراپترین شارەکانیش بۆ کار و ژیان لە ئەوروپا بریتین لە ئەسینا و هێراکلیۆن لە یۆنان و سکۆپیا لە مەکەدۆنیای باکوور و بێلگراد لە سڕبیا و پۆدگۆریسا لە مۆنتێنێگرۆ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ