ئیدارەی ترەمپ لانیکەم 67 هەزار کۆچبەری دیپۆرت کردووەتەوە؛ 'هیوا نەماوە'

09-05-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
 بەشێک لە خەڵکی ئەمریکا ناڕازین لە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران.
بەشێک لە خەڵکی ئەمریکا ناڕازین لە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شاری نیوئارکە لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریکا، ژمارەیەک ئەمریکی دژی بڕیاری ئیدارەی ترەمپ بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران گردبوونەوە.
 
راس باراکا، پارێزگاری نیوئارک لەبارەی گردبوونەوەکە دەڵێت، "خەڵکێکی زۆر، تەنانەت ئەوانەی لە شارەکانیش کار دەکەن، دەترسن، چونکە دەبینن ئیدارەی ترەمپ تەنانەت دادوەرانیش دەستگیر دەکات. کاتێک خەڵک دەبینن دادوەران دەستگیر دەکرێن، بیردەکەنەوە و دەڵێن، ئێمەش رۆژێک دەستگیر دەکرێین. نامەوێت خەڵک بخەمە مەترسییەوە، هەر بۆیە لەگەڵیان هاتمە ئێرە."
 
گردبوونەوەی ئەمریکییەکان دوای ئەوە هات، حکومەت بڕیاریداوە نێوەندێکی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لە شارەکە بکاتەوە، کە جێگەی هەزار کەسی تێدا دەبێتەوە. 
 
خەڵک پێیانوایە، کۆچبەران بڕبڕەی پشتی ئابووری شارەکەن و بە دیپۆرتکردنەوەیان زیان بە ژێرخانی شارەکە دەگات.
 
لەوکاتەوەی ترەمپ گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی دەستپێکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش 14 نێوەندی دیپۆرتکردنەوەی کردووەتەوە. 
 
ئەمریکا سنووری مەکسیکیشی کردووەتە ناوچەیەکی سەربازی و رێگە نادات یەک کۆچبەریش بپەڕێتەوە نێو ئەمریکا. 
 
زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنوورەکەن و نیازی چوونە ئەمریکایان هەیە بێئومێد بوون و بەشێکیشیان بڕیاری گەڕانەوەیان داوە. 
 
یامارلیس ڤوێلڤا، کۆچبەرێکی کۆڵۆمبییە و لەسەر سنووری ئەمریکاوە دەڵێت، "چیدیکە لێرە نامێنینەوە، چیدیکە نامێنینەوە. ماندوو بووین لێرە، هیوامان نەماوە، ئێرە بەجێدەهێڵین."
 
لەوکاتەوەی ترەمپ لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی، 158 هەزار کۆچبەری دەستگیر کردووە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 67 هەزاریان دیپۆرت کراونەتەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز.

بەریتانیا بەشێکی کۆچبەران رەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات؛ کێ دەگرێتەوە؟

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، رایگەیاند، حکومەتەکەی سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکە بۆ ئەو پەناخوازانەی داواکاریی مافی مانەوەیان رەتکراوەتەوە، رەوانەی وڵاتی سێیەمیان بکات، پێش ئەوەی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان بدرێت.