ژمارەیەک هاونیشتمانی لە نۆکەندی ئینگلیز گیریانخواردووە

09-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەلەمێکی چووپی هەڵگری کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز لەکارکەوتووە. چالاکڤانێکی کۆچبەران دەڵێ، 89 کەسی تێدایە و زۆرینەیان کوردن.

بەلەمەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 09ـی ئاب لە فەرەنساوە بەڕێکەوتووە. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کۆچبەران لە ئەورووپا بە رووداوی گوت: "بەلەمەکە زیاتر لە شەش کاژێرە لە ئاوەکەدایە، کە لە سنووری فەرەنسایە و تاوەکو ئێستا پۆلیس نەچووە بەهانایانەوە".
 
رەنج پشدەری گوتی: "89 سەرنشین لە بەلەمەکەدان، پێدەچێت بەهۆی زۆریی کۆچبەرەکانەوە ماتۆڕەکەی لەکارکەوتبێت".
 
ئەو چالاکڤانە دەڵێ، لەگەڵ کۆچبەرەکان قسەی کردووە و رایانگەیاندووە، زۆرینەیان کوردی رۆژهەڵات و باشووری کوردستانن؛ ئەوانەی خەڵکی رۆژهەڵاتن بەشی زۆریان خەڵکی سنووری مەریوانن.
 
لەنێو کۆچبەرەکاندا ژن و منداڵ هەیە. رەنج پشدەری گوتی: "رێکخراوەکانی تایبەت بە کۆچبەرانم لە فەرەنسا ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی پۆلیس لە دۆخەکە ئاگادار بکەنەوە".
 
پەڕینەوە لە نۆکەندی ئینگلیز چەندین ساڵە بەردەوامە و کۆچبەران لە فەرەنساوە بەو رێگەیە خۆیانن دەگەیێینە بەریتانیا.
 
بە گوێرەی وەزارەتی ناوخۆ بەریتانیا، ئەم ساڵ تاوەکو کۆتایی مانگی رابردوو، 25 هەزار و 436 کەس لە نۆکەندی ئینگلیزەوە خۆیان گەیاندووەتە ئەو وڵاتە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت