رووداو دیجیتاڵ
بە دەیان گەنجی کوردی دیاسپۆرانشین لە سەرتاسەری ئەوروپاوە دەچنە ئەڵمانیا و لەوێ کۆدەبنەوە، کۆنفرانسێکی سێ رۆژەیان هەیە.
رۆژی هەینی، 8ـی کانوونی یەکەمی 2023، کۆنفرانسی پێرسپێکتیڤ و پۆتێنشیاڵ(دید و توانا)ی لاوانی کوردستان لە ئەوروپا، لە ئەڵمانیا دەستیپێکرد. کۆنفرانسەکە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە زۆر دیوەوە لەوە دەکۆڵدرێتەوە کە چۆن گەنجی کورد لە دیاسپۆرا کاریگەرتر کار بۆ کوردستانەکەی بکات.
فایزە یونس، سەرۆکی جڤاتی هاوئاهەنگی بۆ کوردی دیاسپۆرا، کە رێکخەری کۆنفرانسەکەیە و سەرۆکی جڤاتی هاوئاهەنگییە بۆ لاوانی دیاسپۆرانشین، رۆژی هەینی میوانی دیاسپۆرا بوو؛ لەو بارەیەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆنفرانسی لاوانی کورد لە ئەوروپا لە شاری هامینگن لە ئەڵمانیا دەستپێکرد کە لە مانگی نیسانی رابردووەوە ئەنجومەنەکەیان بڕیاری لەسەر دابوو.
فایزە یونس گوتی، "دوای شەش مانگ لە هەوڵ و ماندووبوون ئێستا گەیشتین بە دەستپێکردنی کۆنفرانسەکە کە تێیدا چەندین پانێلی جۆراوجۆر بۆ لاوان پێشکێش دەکرێن و ئامانجیش تێیدا ئەوەیە کە چۆن دوارۆژی لاوانی کورد لە ئەوروپا بەرەو باشتر ببەین "دەشڵێت" لە کۆنفرانسەکەدا شەش رێکخراوی لاوان لە سەرانسەری ئەوروپا بەشدارن و چەندین لێکۆڵینڤان و مامۆستای زانکۆ ئامادەن".
فایزە یونس روونیکردەوە تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن بەشداری بکەن کە بانگهێشتیان کردوون، چونکە ئەو کەسانەی بانگهێشت کراون کەسانی لێکۆڵینڤان و شارەزان لەکاروباری لاوان و بەشێوەیەکی گشتی زۆربەی گەنجن کە رێژەیان 80٪ و ئەوانی دیکەش شارەزا و ئەکادیمیستن لە بواری کاروباری لاوان.
لەبارەی هۆکاری هەڵبژاردنی ئەڵمانیا بۆ کۆنفرانسەکە، فایزە یونس دەڵێت، "زۆر هۆکار هەن، بەڵام گرنگترینیان ئەوەیە کە ئەڵمانیا ناوەندە و ژمارەیەکی زۆر لە لاوانی کورد لە ئەڵمانیا دەژین و جگە لەوانەش دەیان گەنجی کورد لە سوێد، فەرەنسا ئیتالیا و هۆڵەندا و بەلجیکا و چەندین وڵاتی دیکە ئەوروپا هاتوون و بەشدارن".
فایزە یونس سەبارەت بە کۆنفیدراسیۆنەکەیان دەڵێت، "کۆنفیدراسیۆنی کوردی لە ئەوروپا، پێنج رێکخراوی خۆی هەن و 84 دەزگە لە خۆدەگرێت و لەسەرانسەری جیهان، یەکێکیان تەنیا خزمەت بە دۆزی نەتەوەی کورد دەکات لە ئەوروپا و دانەیەکیشیان زیاتر خزمەت بە لاوانی کوردی نیشتەجێی ئەوروپا دەکات، واتە هەریەکەیان بەپێی ئامانجی دروستببوونی خزمەت دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ