رووداو دیجیتاڵ
لە قوتابخانەیەکی شاری گرازی نەمسا تەقەی هەڕەمەکی کرا و لانیکەم 10 کەس کوژران.
رۆژی سێشەممە، 10ـی حوزەیرانی 2025، ئێلکێ کاهر، پارێزگاری گراز رایگەیاند: "لە هێرشەکەی ئەمڕۆ دا 10 کەس کوژراون کە بەشێکیان قوتابین و ژمارەیەک کەسی دیکەش بریندار بوون."
زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو لەبارەی هێرشەکە رایگەیاند: " لە هێرشەکە دا 37 قوربانی هەن. جگە لە کوژراوان، مەترسی لەسەر ژیانی چوار برینداری دیکە هەیە."
پەیامنێری رووداو دەشڵێت: "تائێستا ناسنامەی هێرشکارەکە دیار نییە، بەڵام دەگوترێت هێرشکار خۆی خوێندکار بووە و پێشتر مامەڵەی خراپی لەگەڵ کراوە."
شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن، هێرشکارەکە 40 بۆ 50 فیشەکی تەقاندووە. لە گرتە ڤیدیۆکانیش دا دەردەکەوێت کە تەقەیەکی زۆر دەکرێت.
ڤیدیۆ.. لەنێو قوتابخانەیەکی نەمسا تەقە کرا و بەگوێرەی زانیاریی سەرەتایی نزیکەی 10 کەس کوژراون pic.twitter.com/wSM7DnQSBx
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 10, 2025
فریتز گروندنیگ، گوتەبێژی پۆلیس، بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، چەندین قوتابی و مامۆستا بە سەختی برینداربوون.
دەشڵێت، هێرشکارە گومانلێکراوەکە یەکێکە لە کوژراوەکان و بە ئەگەری زۆرەوە خۆی خۆی کوشتووە.
گراتز، دووەم گەورەترین شاری نەمسا، دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 300 هەزار کەسە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ