مەسنجەر و ئینستاگرام لە بەشێکی جیهان کێشەیان هەیە

10-12-2020
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن مەسنجەر ئینستاگرام
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

 
مەسنجەر و ئینستاگرام سەر بە کۆمپانیای فەیسبووکن. گوتەبێژێکی فەیسبووک بە رۆژنامەیەکی بەریتانیی راگەیاندووە، بەشێک لە بەکارهێنەری مەسنجەر و ئینستاگرام ناتوانن بەکاریانبهێنن، کاریش دەکەن بەزووترین کات چارەسەری کێشەکە بکەن.
 
بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئەپلیکەیشنی مەسنجەر باس لەوە دەکەن کە دەتوانن بەشێوەی تێکست ئەپلیکەیشنەکە بەکاربهێنن، بەڵام ناتوانن پەیوەندیی تەلەفۆنیی پێبکەن.
 
ماڵپەڕی داون دیتێکتەر، ماڵپەڕی تایبەت بە چاودێریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێت، کێشەکە لە کاژێر 12:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە دروستبووە، زیاتر لە 52%ی کێشەکەش لە ئەپلیکەیشنی مەسنجەردایە. تاوەکو ئێستاش نازانرێت هۆکاری لەکارکەوتنی ئەپلیکەیشنەکان چییە و کەی چارەسەر دەبێت، بەڵام هەموو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە لەکارنەکەوتوون.
 
فەیسبووک و ئەپلیکەیشنەکانی لە دروستبوونیانەوە تاوەکو ئێستا چەندین جار کێشەیان بۆ دروستبووە و بۆ ماوەیەکی کاتی لەکارکەوتوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماکس لوکس، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) لە کۆبوونەوەیەکدا

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا: دەبێت بەرلین کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێ کە بەرامبەر دۆخی ئێستای سووریا "بێ هەڵوێستە"، هاوکات داوا دەکات بەرلین بە فەرمی کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە و دەڵێت: "پێشتر کوردەکانمان بە تەنیا جێهێشتن و دەبێت پەند لەو هەڵەیە وەربگرین."