دەیان هاونیشتمانی لە سنوورە ئاوییەکانی یۆنان رزگار کران

13-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

درەنگانی شەوی رابردوو دەیان کۆچبەر لە سنوورە ئاوییەکانی یۆنان رزگار کران، کە بەشێکیان ژن و منداڵن.
 
کۆچبەرەکان لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتبوون و لە سنوورە ئاوییەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی دەریاوانیی ئەو وڵاتەوە رزگار کراون.
 
رەنج پشدەری، چالاکڤانی کۆچبەران لە ئەورووپا، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کۆچبەرەکان زیاتر لە 70 کەس بوون؛ 12یان خەڵکی هەرێمی کورستان و زۆربەی ئەوانی دیکەش خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن."
 
رەنج پشدەری دەڵێت، کۆچبەرەکان پەیوەندییان پێوەکردووە بۆ هاوکاری و گوتوویانە، "پۆلیسی دەریاوانی یۆنان بە گوللە بەلەمەکەیان کونکردووە و ئاوی تێچووە، دواتر دەستبەسەریان کردوون."
 
ئەو چالاکڤانەی کۆچبەران گوتی، "کۆچبەرەکان لە یۆنان راگیرابوون، دواتر هەموویان دیپۆرتی تورکیا کرانەوە و ئێستا لەو وڵاتە بە شێوەیەکی کاتی دەستبەسەرن."
 
 
کۆچبەرەکان لە چەند ڤیدیۆیەکدا داوای هاوکاری دەکەن و وەک دەردەکەوێ، ئاو چووەتە بەلەمەکەیانەوە و ژن و منداڵیشیان لەنێودایە.
 
بە گوێرەی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ، ئەم ساڵ تاوەکو 12ـی ئاب، 85 هەزار و 747 کۆچبەر چوونەتە ئەورووپا کە 80 هەزار و 708یان لە رێگەی دەریاوە بووە. لە هەمان ماوەدا هەزار و 212 کەس لەو رێگەیە بێسەروشوێن بوون یان مردوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە