ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی بۆ رووداو: پاڵپشتی نێچیرڤان بارزانین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە میونشن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، تیشکی خستەسەر نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن. ئەبولغەیت جەختی لەوە کردەوە کە کۆمکاری عەرەبی بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی شەممە، 14-2-2026. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. 
 
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ئاماژەی بەوە کرد، گفتوگۆکانیان تەنیا لە چوارچێوەی سیاسی نەبوون، بەڵکو بابەتەکانی پەروەردە، مۆدێرنیزم، گەشەپێدان و پرسی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا، ئێران و سووریایان تاوتوێ کردووە. 
 
سەبارەت بە دۆخی سووریاش، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی باسی لە رۆڵی هەرێمی کوردستان لە کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە کرد و ، گوتیشی ئەوان پاڵپشتی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانین.
 
دەقی پرسیار و وەڵامی رووداو و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی:
 
رووداو: کۆبوونەوەکەتان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان چۆن بوو؟
 
ئەحمەد ئەبولغەیت: کۆبوونەوەیەکی نایاب بوو، وەک هەمیشە. پاڵپشتی بەڕێزیانین؛ پاڵپشتی لە هەموو هەرێم دەکەین و ئومێدی باش بۆ ئێوە و خەڵکی کورد دەخوازین و ئومێدەوارین بەڕێزیشیان باش بێت.
 
رووداو: باسی چیتان کرد؟
 
ئەحمەد ئەبولغەیت: باسی هەموو شتێکمان کرد. باسی ژیانمان کرد، باسی پەروەردەمان کرد، باسی گەشەپێدانمان کرد، باسی مۆدێرنیزمەمان کرد، باسی هەموو شتمان کرد، هەروەها باسی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا، ئێران، سووریا و هەموو شت کرد.
 
رووداو: سەبارەت بە سووریا دەتوانم بزانم باسی چیتان کرد؟ باسی کوردی رۆژئاوای کوردستانتان کرد؟
 
ئەحمەد ئەبولغەیت: سووریا؟ پێشهاتەکانی سووریا و رۆڵی هەرێم لە کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە. زۆر سوپاس.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دکتۆر نیڵس شمید و ئاڵا شاڵی

وەزیرێکی ئەڵمانیا بۆ نێچیرڤان بارزانی: بڕیاردراوە ئەرکی سوپای ئەڵمانیا لە هەولێر درێژ بکرێتەوە

وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگری لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن ئاشکرا کرد. شمید جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بڕیاریداوە ئەرکی سوپای ئەڵمانیا لە هەولێر و بەغدا درێژ بکاتەوە. پاڵپشتی وڵاتەکەشی بۆ پاراستنی کورد لە سووریا دووپاتکردەوە.