رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا رایگەیاند، بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی راگەیاند، ئێمە بایەخێکی زۆر بە هاوکارییە باش و لەمێژینەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق دەدەن.
ئەمڕۆ شەممە، ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: "لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانم راگەیاند: "ئێمە بایەخێکی زۆر بە هاوکارییە باش و لەمێژینەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق دەدەین."
ڤۆندێر لاین بۆ نێچیرڤان بارزانیی نووسیوە: "پێشوازی لە هەوڵەکانتان دەکەین بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و پەرەدان بە دیالۆگ و دابینکردنی رێڕەوی مرۆیی."
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 14-02-2026، لە درێژەی کارنامەکەیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەریمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونهوهکەدا پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران، "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبەش کردەوە، بەتایبەتی لەو بوارانەی خزمەت بە سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری دهكهن."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، باس لە دۆخى سووريا و كورد و پێكهاتهكان لهو وڵاته، لهگهڵ مهترسييهكانى تيرۆ و دوايين پێشهاتهكانى ناوچهكه و ئاستەنگەکانی بەردەم ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.
ڤیدیۆ.. نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە میونشن کۆبوونەوە؛ "ڤۆن دێر لاین ستایشی ههوڵهكانى سهرۆک نێچيرڤان بارزانى و رۆڵى هەرێمی كوردستانى کرد وەک فاکتەری گرنگی سەقامگیری لە ناوچەکەدا." pic.twitter.com/deRxiGcGGr
— Rudaw (@Rudawkurdish) February 14, 2026
ڤۆن دێر لاین "پشتگیریی یەکێتیی ئەورووپای بۆ ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، ستایشی ههوڵهكانى سهرۆک نێچيرڤان بارزانى و رۆڵى هەرێمی كوردستانى کرد وەک فاکتەری گرنگی سەقامگیری لە ناوچەکەدا،" ئەمەش لە کۆتایی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ