سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا: سوپاس بۆ هاوکاریی هۆڵەندا

14-02-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە میونشن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی هۆڵەندا کۆبووەوە و دەڵێت، "تاوتوێی زیاتر بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی دوولایەنەمان کرد و بیروڕامان لەسەر پێشهاتە هەرێمییەکان ئاڵوگۆڕ کرد." سەرۆکوەزیرانی هۆڵەنداش جەختی لەوە کردووەتەوە، وڵاتەکەی "بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەڕوانێت."
 
به‌يانيى ئەمڕۆ شەممە 14-02-2026 لە چوارچێوەی كارنامه‌كه‌يدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دیک شۆف، سەرۆکوەزیران و رووبن برێکەلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا کۆبووەوە.
 
دیمەنێکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندە هۆڵەندییەکە لە میونشن
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "خۆشحاڵ بووم بە دیداری دیک شۆف، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا. تاوتوێی زیاتر بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی دوولایەنەمان کرد و بیروڕامان لەسەر پێشهاتە هەرێمییەکان ئاڵوگۆڕ کرد."
 
دیمەنێکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندە هۆڵەندییەکە لە میونشن
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هۆڵەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە لە بوارە جياكاندا تاوتوێ کران. نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هۆڵەندای کردووە بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی بۆ هەرێمی کوردستان.
 
لای خۆیانەوە، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، شاندی هۆڵەندی دووپاتیان کردەوە، "وڵاتەکەیان بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ئارامی و گەشەپێدان لە ناوچەکەدا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی

کۆشکى سپی: بەمزووانە کۆنترۆڵى تەواوەتیی ئاسمانى ئێران دەکەین

کۆشکی سپی رایگەیاند، لە چەند کاژێری داهاتوودا کۆنتڕۆڵی "تەواوەتی و رەها"ـی ئاسمانی ئێران بەدەست دەهێنێت، ئەوەش لە پێنجەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا.