خاوەنی براندی لووی ڤویتۆن بووە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان

16-04-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بێرناند ئارنۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای LVMH کە خاوەنی براندی لووی ڤویتۆنە، سەرمایەکەی گەیشتە 210 ملیار دۆلار و بووە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان.
 
ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تێسلا بە 180 ملیار دۆلار لە پلەی دووەم و جێف بیزۆس، دامەزرێنەری ئەمازۆن بە 126 ملیار دۆلار لە پلەی سێیەم دەوڵەمەندترینەکانی جیهاندا دێن.
 
بۆ یەکەمین جار لە 4ی نیسان، سامانی بێرنارد ئارنۆ گەیشتە 200 ملیار دۆلار، بەوەش بووە سێیەم کەس لە جیهاندا دوای مەسک و بیزۆس، سامانەکەی بگاتە ئەو ئاستە.
 
ملیاردێرە فەرەنسییەکە هەروەها یەکەمین کەسە لە دەرەوەی ئەمریکا، سامانەکەی بگاتە ئەو ئاستە.
 
بەڵام دوای ئەوەی کە خۆپێشاندەرانی دژی یاسای خانەنشینیی فەرەنسا لە پاریس هەڵیان کوتایە سەر بارەگای کۆمپانیای LVMH، پشکەکانی کۆمپانیاکە دابەزینەوە.
 
لە ساڵی 2020ـەوە، سامانی کۆمپانیاکە دوو هێندە زیادیکردووە، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر بەرهەمە گرانبەهاکانی وەکو جانتا و کاتژمێری دەست لە کاتی داخستنی گشتی بەهۆی کۆرۆناوە.
 
هەروەها دوای نەمانی داخستنەکان، سامانی ئارنۆ بەهێزتر بووە، چونکە دوای سێ ساڵ، کڕیارە چینییەکان دەستیان بە کڕینی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە کردووەتەوە.
 
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، LVMH بڵاویکردەوە کە داهاتیان بە رێژەی 17% زیادیکردووە بۆ 21 ملیار یۆرۆ لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2023ـدا، لە ئەنجامی زیادبوونی فرۆشی لە هەموو ناوچەکە، بە دیاریکراوی لە ئاسیا، جگە لە ژاپۆن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەهباز شەریف و عەباس عێراقچی

شەهباز شەریف و عەباس عێراقچی کۆبوونەوە

سەرۆکوەزیرانی پاکستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئیسلامئاباد کۆبووەوە و رایدەگەیێنێت، گفتوگۆیەکی گەرم و دۆستانەیان لەبارەی دۆخی ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە.