مەڕێک دوای دوو ساڵ گیرخواردن لە بەرزاییەکانی سکۆتلاند رزگار دەکرێت

15-11-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
وێنەی مەڕەکە دوای رزگارکردنی
وێنەی مەڕەکە دوای رزگارکردنی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مەڕێک دوای دوو ساڵ گیرخواردن و مانەوەی لە بەرزاییەکانی هایلاند لەنزیک کرۆمارتی سکۆتلاند، رزگارکرا. رزگارکردنی مەڕەکە کە ناویان ناوە فیۆنا، سەرکێشییەکی راستەقینە بوو لەلایەن تیمێکی رزگارکردنەوە.
 
کامیرۆن ویڵسن، مەڕدار دەڵێت، "بەو پێیەی لە بەرزایی و مردن دەترسم، دان بەوەدا دەنێم کە ئێستا زۆر دڵخۆشم، بەڵام لەوە دڵخۆشتر رزگارکردنی ئەم مەڕەیە بێ ئەوەی دووچاری کێشەبێت. ناڕەحەتی وا کێشەی راستەقینەیە بۆ ئاژەڵێکی وەکو فیۆنا، بەڵام هێنامانەوە ئاسوودە بوو."
 
فیۆنا بە سندووقی ئۆتۆمبێلێکەوە گەیێندرایە نەخۆشخانەیەکی ئاژەڵان و ماوەیەک لە ژێر چاودێریدا بوو. ئێستا کە دۆخی تەندروستی جێگیرە، هەواڵی رزگارکردنی بە تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا بڵاوبووەتەوە. لە بەریتانیا و بەتایبەتیش لە سکۆتلاند، باس باسی ئەو مەڕەیە و بە "تەناترین مەڕەکە" ناوبانگی دەرکردووە.
 
جولیان تورنەر، بانگەشەکار بۆ رزگارکردنی فیۆنا باس لەوە دەکات، "توشی شۆک بووین، دواتر بەدڵنیاییەوە بەقەراخ ئاوەکەدا رۆیشت، چونکە کەناراوێکی زۆر بەردین بوو، بەڵام هەندێ ناوچەی راستیشی هەبوو کە دەیتوانی بەسەریاندا بازبدات، تاوەکو قەراخەکان بەدوامانەوە هات." 
 
فیۆنا دوو ساڵ بوو لە قەدی بەرزاییەکانی هایلاند گیریخواردبوو، ئەگەر بەهۆی چەند شاخەوانێکەوە نەبووایە کە بە رێککەوت بەسەر ئەو بەرزاییە کەوتبوون، لەوانەیە تاوەکو ماوەیەکی درێژ فیۆنا لەو مەودا قەتیسکراوە بمابایەوە، ئەگەر مردن زووتر بەرۆکی نەگرتبا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە