کۆنفرانسی هاوبەشی زانکۆی دهۆک و چەند زانکۆیەکی ئەمریکی لەبارەی بووژاندنەوەی کشتوکاڵی نەینەوا بەڕێوەچوو

16-06-2023
دیار کوردە @diyarkurda
کۆنفرانسی هاوبەشی زانکۆی دهۆک و چەند زانکۆی ئەمریکی
کۆنفرانسی هاوبەشی زانکۆی دهۆک و چەند زانکۆی ئەمریکی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سێ ساڵ بەر لە ئێستا، زانکۆی دهۆک بە هاوکاری چەند زانکۆیەکی ئەمریکی و بە پاڵپشتی دارایی ئاژانسی نێودەوڵەتیی پەرەپێدانی ئەمریکا پڕۆژەیەکی بۆ بووژاندنەوە و گەڕاندنەوەی ژیان بۆ دەشتی نەینەوا دەستپێکرد.
 
ئامانج لە پڕۆژەکە توێژینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی کەرتی کشتوکاڵ و دواتریش هاوبەشی پێکردنییەتی لەگەڵ جووتیارانی ناوچەکە.
 
د. داود ئەتروشی، سەرۆکی زانکۆی دهۆک بە رووداوی گوت، ''زانکۆی دهۆک بۆ ماوەی سێ ساڵە، چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر خەڵکی ئەو گوندانە کردووە و لەگەڵ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان داتای کۆکردووەتەوە، شیکردنەوە بۆ داتاکان کراوە، تاوەکو بزانین بە چ رێگەیەک ئەو خەڵکە زیاتر لەیەکدی نزیک بکەینەوە، خەڵکەکە پێویستی بە چییە تاوەکو ژیانیان بە دروستی بگەڕێتەوە شوێنی خۆی و لە بواری ئابووریشدا بووژانەوە بەخۆیانەوە ببینن.''
 
ئامانجێکی دیکەی پڕۆژەکە هاندانی گەڕانەوەی ئاوارەکان و بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵییە لەو ناوچانەی کە پێشتر لە ژێر کۆنترۆڵی داعش دابوون. 
 
بەپێی توێژینەوەکانی زانکۆی پردو، سەدان ساڵە لە ئەمریکا پڕۆژەی هاوشێوە جێبەجێ دەکرێت و سەرکەوتووبوون.
 
د. پیتەر هیریست، یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە زانکۆی پردو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ''گواستنەوەی زانیارییەکان لە زانکۆوە بۆ جووتیاران کە بتوانن بەکاریبهێنن بۆ پەرەپێدانی ئاودێری، زیادکردنی بەرهەم و هەبوونی داهاتێکی زیاتر، چۆن دەتوانین هاوکاری جووتیاران بکەین، چۆن زانکۆ هاوکاری جووتیاران دەکات، ئێمە لە ئەمریکا بۆ سەدان ساڵە ئەوە دەکەین، بەڵام لە وڵاتانی دیکە تاڕادەیەک نوێیە، بۆیە هاوکارییان دەکەین کە هاوکاری لە زانکۆوە بۆ جووتیاران هەبێت و بەشێوەیەکی بێ وێنەش سەرکەوتووبووە.''
 
ئەم پڕۆژەیە لە دیدی گەنجانی شنگالیش پڕۆژەیەکی گرنگە، چونکە کەرتی کشتوکاڵ سەرچاوەی سەرەکی بژێوی ژیانی خەڵکی ناوچەکەیە
 
نیبراس باستکی، یاریدەدەر لە ئەنجوومەنی ئەتلانتیک دەڵێت: ''ئەم پڕۆژەیە زۆر گرنگە بۆ خەڵکی ئێمە، بەتایبەتیش ئەوانەی لە موسڵ و نەینەوا دەژین، چونکە دەزانین خەڵکی ئێمەی ئێزدی بەتایبەتی هەموو کاری ئەوان پشتی بە جووتیاریی بەستووە. ئەوە یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی داهات بۆ هەموو خەڵکی ئەو ناوچەیە و چاوی ئێمەش لەسەر ئەوەیە خەڵکەکە بگەڕێنەوە سەر جێگەی دایک و باوکیان و ئەویش پیشەی جووتیارییە، بۆیەش لە هەموو رووێکەوە زۆر گرنگە.''
 
ئەم کۆنفرانسەی لە واشنتنیش بەڕێوەچوو بۆ نیشاندانی ئەنجامی ئەو کارانەبوو کە لە ناوچەکە لەلایەن زانکۆی دهۆک و جووتیاران جێبەجێکراون و چاویشیان لەوەیە لە داهاتوودا پڕۆژەکان بەردەوامبن و فراوانتریش بکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد پێشتر بە 13 تاوانی جیا دەستگیرکراوە

ئینتەرپوول بەدوای "مێشەکە"ـی فەرەنسا دەگەڕێت

لە فەرەنسا دوای ئەوەی چەند چەکدارێک تەقە لە کاروانێکی پۆلیس دەکەن و یارمەتیی بەندکراوێک دەدەن هەڵبێت، پۆلیسی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکات، ئەو بەندکراوە ناوی محەممەد عەمرایە و ناسراوە بە مێشەکە.