سەرۆکی کۆنفرانسی میونشن: پێم گرنگ بوو نێچیرڤان بارزانی بەشداربێت

18-02-2022
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن. وێنە: AFP
شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن. وێنە: AFP
نیشانەکردن کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
A+ A-
 
رووداو - میونشن
 
میونیشن بۆ 58مین ساڵ میوانداریی گەورەترین کۆنفرانسی ئاسایشی جیهان دەکات؛ لە کۆنفرانسەکەدا 35 سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان، 100 وەزیری بەرگری و دەرەوە و سەتان بەرپرس و شارەزای ئەمنیی جیهان تێیدا بەشدارن. سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانیش بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کراون.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونش لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئێران، قەتەر، ڤاتیکان و چەند وڵاتێکی دیکە و وەزیری بەرگریی یۆنان، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگری و دەرەوەی ئەڵمانیا دیداری دەبێت.
 
سەرۆکی كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن دەڵێت، "لە چوارچێوەی ئەو ناوچانەی گرنگن و دەوڵەتیان نییە، پێم گرنگ بوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشت بکەم".
 
ڤۆڵفگانگ ئیشینگەر، سەرۆکی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەڵێت، "‎بە بڕوای من مرۆڤ دەتوانێ بڵێت کە دەکرێ نەریتێکی باشی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەوەبێت کە ئێمە نە تەنیا بەپێی پرۆتۆکۆڵەکان سەرۆکی دەوڵەتەکان و سەرۆکی حکومەتەکان داوەت دەکەین، بەڵکو ئێمە رەچاوی پێکهاتەی هەرێمایەتیش دەکەین ئەوانە لە سیاسەتی جیهان، سیاسەتی ناوچە و لە سیاسەتی قەیرانەکان گرنگن، بۆیەش پێموایە ئەمە بڕیارێکی دروستبووە کە لە پێش چەند ساڵەوە دراوە؛ سەرکردایەتیی کوردی بەڕێز بارزانی داوەت بکرێت."
 
سەرۆکی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئاماژەی بەوەش کرد، "من خۆشحاڵم لە هەلومەرجی ئەستەم دا ئەم ساڵ ئیمکان بۆ ئەوە دروستبووە. بە بڕوای من ئێمە بەم شێوەیە کارێکی راست دەکەین، ئەم جۆرە نوێنەرە گرنگانە، دەبێ چۆن بگوترێت، ئەوانە وڵاتانی سەربەخۆ نین، بەڵام لە بەشی گرنگی وڵاتانن و گرنگە داوەت بکرێن و لێرە دەنگێکیان پێبدرێت. ئەمە بۆ ئێمە گرنگە و ئەمە بەشێکە لە بەهێزکردنی دیموکراسی، هەروەها بەشێکە لەو بێچارەییە بەکۆمەڵییەی کە ئێمە لە راپۆرتی ئەمساڵەی خۆماندا باس کردووە، وەک کێشەیەکی هەموو وڵاتانی ئەوروپایی کە دەبێ ئێمە بەسەریدا زاڵ ببین."
 
لە ماوەی سێ رۆژی کۆنفرانسەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتان کۆدەبێتەوە. فەلاح مستەفا، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "بەشداریکردن و ئامادەبوونی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنی ئەمساڵ دەرفەتێکە، پرسەکانی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، پرسی پەیوەندیی دووقۆڵی و پەیوەندیمان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پرسی شەڕی دژ بە تیرۆرە، پرسی ئاوارە و پرۆسەی سیاسییە لە عێراق و پێکهێنانی حکومەتی تازەیە، هەروەها چۆنێتی پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لەڕووی پتەوکردنی دامەزراوە دیموکراسییەکان و پرسی هەڵبژاردن، ئەو پرسانەی کەوا هەرێمی کوردستان وەکو هاوبەشێک لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێکەوە کار دەکەن".
 
كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن ساڵانە لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. تێیدا گەنگەشەی هەموو ئەو قەیران و کێشانە دەکرێت کە مەترسین بۆسەر ئاسایشی جیهان و دەرفەتێکە تێیدا لایەنی تەبا و ناتەبا روانگە و سیاسەتی وڵاتەکانیان لە بەرامبەر پرسەکان بخەنەڕوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی کەشتیی ماڤێن

ناسا پەیوەندی لەگەڵ کەشتییە ئاسمانییەکەی سەر مەریخ پچڕاوە

بەگوێرەی دواین زانیارییەکان، ئاژانسەکە نەیتوانیوە پەیوەندی بە کەشتییەکەوە بکاتەوە و لە 4ی کانوونی یەکەمەوە هیچ نیشانەیەکی لە کەشتییەکەوە وەرنەگرتووە. خراپتر لەوەش، دەرکەوتووە کە ماڤێن "بە شێوەیەکی جڵەونەکراو و چاوەڕواننەکراو دەسوڕێتەوە"، ئەمەش وادەکات هەوڵەکانی داهاتوو بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی زۆر قورستر بێت.