رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ناوخۆی ئەڵمانیا کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: جه‌ختیان له هاريكاريى هاوبه‌ش کردەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "هه‌ر له چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانيد‌ا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/2/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هانز جۆرج ئه‌نگه‌لكه، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ناوخۆی ئەڵمانیا، باسيان له هاريكاريى هاوبه‌شيى ئه‌منيى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به هاوكاريى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان لەبارەی پرسى كۆچبه‌ران و كۆچى ناياسايى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاوان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان (خسته سەر) په‌يوه‌ندييه‌كان هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له ديداره‌كه‌دا وێڕاى سه‌ركۆنه‌كردن، نێچيرڤان بارزانى، هاوسۆزيى خۆى بۆ گەل و دەوڵەتی ئه‌ڵمانيا و كه‌سوكارى قوربانیانی هێرشه تيرۆرستييه‌كه‌ى دوێنێ له ميونشن ده‌ربڕى كه له ئه‌نجامى هێرشێک به ئۆتۆمبيل، ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى بريندار بوون.
ئەمە 61ـــەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنە؛ کۆنفرانسەکە سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسە سەرەکییەکانی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە.
دڵشاد شەهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ميانى سێ رۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌شدارن، چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان و دوا پێشهاته‌كان له ناوچه‌كه، گفتوگۆ ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕێته‌وه".
لە ئەمڕۆوە تاوەکو 16ـی شوبات، بە بەشداری بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەورووپا و جیهان کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
لە کۆنفرانسەکەدا، سەرۆک، سەرکردە، بەرپرسانی سیاسی و سەربازی وڵاتانی جیهان بەشداری دەکەن، گفتوگۆ لەسەر کێشە و ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی جیهان دەکەن، پرسە گرنگەکانی وەک شەڕ، تیرۆر، گۆڕانی کەشوهەوا و ئاسایشی سایبەری تاوتوێ دەکرێن.
سێ لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە تاوتوێکردنی ئاگربەست لە غەززە، وەستانی شەڕی نێوان رووسیا - ئۆکراینا و دۆخی سووریا‌ن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ