رووداو دیجیتاڵ
له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ د. محه‌ممه‌د ئه‌لخلێفى، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى و سووريا به‌تايبه‌تى."
هه‌ردوولا پشتگيرييان بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له سووريا دووپات كرده‌وه و "پرسى كورد و پێكهاته‌كانیان له سوورياى تازه‌دا، خستە بەر باس. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان و به‌شداريى كارايان له بنياتنانى داهاتووى سووريادا كرده‌وه."
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆنفرانسی میونشن، گرنگترین کۆنفرانسەکانی ئاسایشی جیهانییە کە ساڵانە لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. ئەم کۆنفرانسە لە ساڵی 1963ـەوە دەبەسترێت.
هەموو ساڵێک سەدان کەسایەتی گرنگی جیهانی لەم کۆنفرانسەدا بەشداری دەکەن و باس لە گرنگترین کێشە و مەترسییەکانی سەر ئاسایشی جیهانی دەکەن. کۆنفرانسەکە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە نزیککردنەوەی روانگەکان و دروستکردنی متمانە لە نێوان وڵاتاندا.
ئەمە 61ـــەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنە؛ کۆنفرانسەکە سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسە سەرەکییەکانی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە.
دڵشاد شەهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ميانى سێ رۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌شدارن، چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان و دوا پێشهاته‌كان له ناوچه‌كه، گفتوگۆ ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕێته‌وه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ