کوردێک لە کاتی دادگاییکردنی لە بەریتانیا: شانازی دەکەم کە تیرۆریستم

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری مانچێستەری بەریتانیا، پیاوێکی کورد کە تۆمەتبارە بە پلاندانان بۆ کوشتنی ژمارەیەک جوو، لەبەردەم دادگەدا بە ئاشکرا پاڵپشتیی خۆی بۆ داعش دەربڕی و رایگەیاند: "شانازی دەکەم تیرۆریستم."
 
عەمار حوسێن، تەمەن 54 ساڵ، بەگوێرەی میدیای بەریتانیا کوردێکی عێراقە و لە سەردەمی رژێمی سەدام حوسێندا سەرباز بووە؛ دوای رووخانی ئەو رژێمە رووی لە بەریتانیا کردووە و لە شاری بۆڵتن نیشتەجێ بووە. بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی ژمارەیەک هاووڵاتیی جوو لە نێوان ساڵانی 2023 بۆ 2024 لە شاری مانچێستەر دەستگیر کراوە. 
 
ئەو بۆ پلانەکە دوو کەسی دیکەشی لەگەڵ دابووە بەناوەکانی وەلید و بیلال سەعداوی. وەلید بە 37 ساڵ و عەمار بە 26 ساڵ زیندانی سزادراون. هەروەها، بیلالیش بە شەش ساڵ زیندانی سزادراوە. 
 
عەمار لە ژووری لێکۆڵینەوەی پۆلیسدا رایگەیاندووە: "داعش موسڵمانی راستەقینەن، چونکە شەریعەت جێبەجێ دەکەن، بەڵام موسڵمانانی دیکە دووڕوو (مونافیق)ن."
 
بەگوێرەی دانپێدانانەکان، کاتێک لێکۆڵەر لێی دەپرسێت ئایا لایەنگری داعشە؟ عەمار بە خێرایی و بە بوێرییەوە وەڵام دەداتەوە: "دەتەوێت وەڵام بدەمەوە؟ بەڵێ."
 
کاتێک لێی دەپرسرێت چی شتێکی داعش هەیە کە ئەو پشتیوانی دەکات، دەڵێت: "نەخێر هیچت پێ ناڵێم. ئەوان موسڵمانن، هەر ئەوەندە. ئەوان شەریعەت جێبەجێ دەکەن. کام وڵاتم پیشان دەدەیت کە شەریعەت جێبەجێ بکات؟ هیچیان."
 
تۆمەتبارەکە لە بەردەم پۆلیسدا قسەی دیکە دەکات و دەڵێت: "تیرۆر ئایینی ئێمەیە... قورئان دەڵێت تیرۆر ئاساییە... ئێمە شانازی دەکەین، دەڵێین تیرۆر جێگەی شانازییە."
 
هەروەها دەڵێت: "من شانازی دەکەم لێرەدا تیرۆریست بم. دەزانیت؟ من شانازی دەکەم! قورئانیش دەڵێت 'تیرۆریست بن'، دەزانیت؟ ئەوە خودایە! ئێمە شانازی بەوەوە دەکەین."
 
سەبارەت بە هۆکاری ئەو بۆچوونانەی، عەمار حوسێن پاساو بە دۆخی فەلەستین دەهێنێتەوە و بە پۆلیس دەڵێت: "چونکە ئێوە هەموو منداڵەکانمان لە فەلەستین دەکوژن. دەبێت پارێزگاری لە شتە ئیسلامییەکانمان بکەین... حکومەتەکەی ئێوە چەک دەداتە ئیسرائیلییەکان تاوەکو بچن منداڵەکانمان بکوژن."
 
داعش، لە ساڵی 2014 دەستی بەسەر رووبەرێکی فراوانی عێراق و سووریادا گرت. زۆرینەی وڵاتان و رێکخراوەکانی جیهان ئەو رێکخراوەیان وەکو رێکخراوێکی "تیرۆریستی" ناساندووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە بەشی گرافیکی رووداو درووستی کردووە

راپۆرتێک: بە ئەگەری 90٪ ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە هەموو کاتێک زیاتر لە جەنگێکی گشتگیر لەگەڵ ئێران نزیک بووەتەوە و میدیایەکی ئەمریکیش ئاشکرای دەکات، ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران 90٪ـە و مۆڵەتی دوو هەفتە بە تاران دراوە.