سەرۆکوەزیرانی هیندستان: قوربانیدانی سەربازەکانمان بەفیڕۆناچێت

18-06-2020
نیشانەکردن چین هیندستان
A+ A-

رووداو - هەولێر

هەرچەندە دوای پێکدادانە خوێناوییەکەی هیندستان و چین لەسەر سنووری ئەو دوو وڵاتە کە کوژرانی 20 سەربازی هیندستانی لێکەوتەوە، بەرپرسانی پەکین و نیودلهی رایانگەیاند، هیچ لایەکیان شەڕیان ناوێت، بەڵام، سەرۆکوەزیرانی هیندستان دەڵێت، ناهێڵن خوێنی ئەو 20 سەربازە بە فیڕۆبچێت.
 
ناکۆکی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەسەر ئەو سنوورەیە کە دەکەوێتە باکووری هیندستان و باشووری رۆژهەڵاتی چین، سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی ملیارێک و 400 ملیۆن کەسە.
 
سەرۆکوەزیرانی هیندستان دەڵێت، ئەوان هەمیشە دەیانەوێت لەگەڵ دراوسێکانیان تەبابن، بەڵام سازش لە سەروەریی وڵاتەکەیان ناکەن و ناهێڵن خوێنی ئەو 20 سەربازە بە فیڕۆ بچێت.
 
نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان لەبارەی کێشەکانیان رایگەیاند "ئێمە هەرگیز هەوڵنادەین شەڕ بە کەس بفرۆشین، بەڵام لە هەمانکاتیشدا هەرگیز سازش لە شکۆمەندی و سەروەریی وڵاتەکەمان ناکەین... دەمەوێت وڵاتەکەم دڵنیابکەمەوە کە قوربانیدانی سەربازەکانمان بەفیڕۆناچێت. بۆ ئێمە، یەکگرتوویی و سەروەریی وڵاتەکەمان لە هەموو شتێک گرنگترە و هیچکەس ناتوانێت رێگەمان لێبگرێت لە بەرگریکردن لێی".
 
بەشێک لە هاووڵاتیانی نیودلهی لە بەرامبەر باڵیۆزخانەی چین خۆپێشاندانیان ئەنجامدا و لە هەندێک شاریش خۆپێشاندەران داوایانکرد بەرهەمە چینیەکان بایکۆت بکرێن و هەندێکیان مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دیکەیان شکاند کە دروستکراوی چین بوون. 
 
دیپاک گراگ، خۆپێشاندەرە و دەڵێت، "دەمانەوێت چین بایکۆت بکەین. هەروەک چۆن ئەوان سەربازەکانی ئێمەیان لەسەر سنوور کوشت. لەوانەیە من نەتوانم لەسەر سنوور شەڕیان لەگەڵ بکەم، بەڵام دەتوانم لێرە لە رێگەی بایکۆتکردنیان شەڕیان بکەم".
 
وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت، هەردوو وڵات ئامادەییان پێشانداوە بە دانووستاندن بگەنە رێککەوتن. ژاو لیجیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گوتی، دوای رووداوەکە، هەریەکە لە چین و هیندستان رایانگەیاندووە کە پابەندن بە چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانیان و دەیانەوێت لە رێگەی دانوستاندنەوە و ئاشتی و سەقامگیریی ناوچە سنوورییەکە بپارێزن.
 
چین و هیندستان خاوەن زۆرترین دانیشتووانن بە جۆرێک کە 36%ـی کۆی دانیشتووانی زەوی لەو دوو وڵاتە دەژین. هەروەها هەردوو وڵاتیش خاوەنی چەکی ئەتۆمین و بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوانیان کاریگەری لەسەر تەواوی ناوچەکە دەبێت. 
 
چین نزیکەی دوو ملیۆن و 545 هەزار سەربازی هەیە، بودجە سەربازییەکەی ساڵانە دەکاتە زیاتر لە 170 ملیار دۆلار. لە بەرامبەریشدا هیندستان نزیکەی دوو ملیۆن و 200 هەزار سەربازی هەیە و بودجەی سەربازییەکەشی ساڵانە دەکاتە نزیکەی 65 ملیار دۆلاری ئەمریکی.

 

20 سەربازی هیندستان بەبێ تەقە کوژران

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ئیبراهیم عولەبی، نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان

نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: لێکۆڵینەوە لە سووکایەتیکردن بە تەرمی شەڕڤانەکە دەکەین

نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری تۆڕی میدیایی رووداودا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکەن کە تێیدا هێزەکانی حکومەتی وڵاتەکەی دەبیندرێن سووکایەتی بە تەرمی شەڕڤانێکی ژن دەکەن.