20 سەربازی هیندستان بەبێ تەقە کوژران

17-06-2020
دیار کوردە @diyarkurda
وێنەی سەربازانی سنووریی هیندستان. وێنە: AFP
وێنەی سەربازانی سنووریی هیندستان. وێنە: AFP
نیشانەکردن چین هیندستان
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە شەڕ و پێکدادانێکدا لەنێوان سوپای چین و هیندستان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات 20 سەربازی هیندی کوژران بەبێ ئەوەی فیشەکێک تەقێنرابێ. 
 
رۆژی سێشەممە شەڕ و ئاڵۆزی لەسەر سنووری نێوان چین و هیندستان لەنێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووری سەر بە سوپای هەردوو وڵات دروستبوو، سەرەتا هیندستان کوژرانی 3 سەربازی راگەیاند، دواتر رایگەیاند، کە 20 سەربازیان کوژراون.
 
سوپای هیندستان رایگەیاندووە، لەنێو سوپای چین بەهەمانشێوە قوربانی هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە زیانە گیانییەکانی سوپای چین چەندن و هاوکات حکومەتی چین کوژرانی هیچ سەربازێکی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
 
بەپێی راپۆرتی میدیای جەنگی  و ئەوانەی چاودێریی شەڕەکەیان کردووە، شەڕەکە بە بەرد و دار بووە و هیچ چەکێک بەکارنەهاتووە.
 
سوپای هیندستان، چین بە گۆڕینی بارودۆخی ناوچەکە بەشێوەیەکی تاکلایەنە تۆمەتباردەکات و سوپای چینیش، هیندستان بە بەزاندنی سنوور تۆمەتبار دەکات.
 
بۆ ئاساییکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان، رۆژی سێشەممە شاندێکی سەربازیی هەردوو وڵات کۆبوونەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا روون نییە ئەم کۆبوونەوەیە کۆتایی بە گرژییەکان دەهێنێت یاخود نا.
 
کێشەی نێوان هیندستان و چین لەسەر کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی سنوورییە لەنێوان هەردوو وڵات، کە هەردوو وڵات خۆیان بە خاوەنی دەزانن و هیندستان چین بە داگیرکردنی 38 هەزار کیلۆمەتر دووجا لە ناوچەکە تۆمەتبار دەکات.  

 

ناکۆکییەکانی نێوان چین و هیندستان 

هیندستان و چین بە درێژایی چوار هەزار و 56 کیلۆمەتر سنوور لەنێوانیاندا هەیە، لەسەر ئەو سنوورە لە 20 شوێن ناکۆکییان هەیە و شوێنەکان بە ناوچەی جێناکۆک ناسراون، کە هەردوو وڵات خۆیان بە خاوەنیان دەزانن، لەنێویاندا هەرێمی لاداخ لە کشمیر. 

مێژووی ئەو ناکۆکییانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1947، کە بەدەر لە چین و هیندستان، هاوکات پاکستانیش بەشێک لە خاکی ئەم هەرێمە بە هی خۆی دەزانێت و لەگەڵ هیندستان ناکۆکن.

حکومەتی هیندستان چین بە داگیرکردنی زیاتر لە 38 هەزار کیلۆمەتر دووجا لە لاداخ تۆمەتباردەکات و دەڵێت، سوپای چین هەوڵدەدات خۆی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت، چینیش لەگەڵ ئەوەی ئەوە رەتدەکاتەوە، هاوکات سوپای هیندستان بە بەزاندنی سنوور تۆمەتباردەکات و زۆرجاریش لەسەر ئەوە رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە و دەبێتە شەڕیان.

لەماوەی چەند ساڵی رابردوو، هەردوو وڵات هەوڵیانداوە پرۆژە لەو ناوچەیە بکەن و هەژموونی خۆیان بەسەر ناوچەکەدا زیاتر بکەن، ئەوەش ناکۆکییەکانی نێوانی قوڵترکردووەتەوە.

ئەو ناوچەیە هەستیارترین ناوچەی ناکۆکە لەنێوان دوو وڵاتی بەهێز و گەورە کە لە رووی زۆریی ژمارەی دانیشتووان لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی یەکەم و دووەم دێن و زۆرجار شەڕوپێکدادان لەنێوان سوپاکانیان روویداوە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە بۆ نزیکەی 40 ساڵە، واتە لە شەڕەکەی ساڵی 1962 تاوەکو ئێستا هیچ گولـلەیەک لە ناوچەکە نەتەقێنراوە و شەڕەکان لە رێگەی دارو بەردو بۆکسەوە دەکرێن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ئیبراهیم عولەبی، نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان

نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: لێکۆڵینەوە لە سووکایەتیکردن بە تەرمی شەڕڤانەکە دەکەین

نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری تۆڕی میدیایی رووداودا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکەن کە تێیدا هێزەکانی حکومەتی وڵاتەکەی دەبیندرێن سووکایەتی بە تەرمی شەڕڤانێکی ژن دەکەن.