بەریتانیا هەنگاوێکی نوێ دەنێت؛ دۆسێی پەناخوازانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە

19-07-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ژمارەیەک کۆچبەر لەدوای ئەوەی لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە. وێنە: EPA
ژمارەیەک کۆچبەر لەدوای ئەوەی لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە. وێنە: EPA
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ناسەقامگیرییەکانی ئەم دواییەی سووریا، حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا چاو بە دۆسێی ئەو پەناخوازانەدا بخشێنێتەوە کە پێشتر چارەنووسیان هەڵپەسێردرابوو.
 
دوای ئەوەی فەرەنسا و هۆڵەندا بڕیاریان دا چاو بە دۆسێی پەناخوازانی سووریا و رۆژئاوای کوردستاندا بخشێننەوە، حکومەتی بەریتانیاش ئەم هەفتەیە هەمان بڕیاری دەرکرد. ئەم هەنگاوە نوێیە هیوا بۆ ئەو پەناخوازانە دەگەڕێنێتەوە کە چارەنووسیان بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەوە هەڵپەسێردرابوو.
 
پێشتر و دوای رووخانی رژێمی ئەسەد، زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپا بڕیاریان دا بە شێوەیەکی کاتی بڕیاردان لەسەر دۆسێی پەناخوازانی سووری و رۆژئاوای کوردستان رابگرن، بە چاوەڕوانیی ئەوەی بارودۆخی ئەمنیی سووریا روونتر ببێتەوە.
 
هۆکاری ئەم پێداچوونەوەیە بە سیاسەتەکەدا، پەیوەندیی بە رووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچە عەلەوینشینەکان و پاشانیش ئەو ئاڵۆزییانەوە هەیە کە لە رۆژانی رابردوودا لە ناوچە زۆرینە دروزەکان سەریان هەڵدا. ئەم دۆخە وای لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ئەمنیی سووریا بکەن و دۆسێکان بکەنەوە.
 
بەپێی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، جیاوازییەکی بەرچاو لە ژمارەی داواکارییەکانی مافی پەنابەریدا هەیە. لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2024دا، واتە تاوەکو کاتی رووخانی رژێمی ئەسەد، 2280 هاووڵاتیی سووری داوای مافی پەنابەرییان لە بەریتانیا کردبوو، بەڵام لە ماوەی 7 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، ژمارەکە بۆ 443 کەس دابەزیوە، کە رەنگدانەوەی ئەو راگرتنە کاتییەی دۆسێکان بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراق هەڵوەشاندەوە

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی (NDAA) بە گوژمەی 901 ملیار دۆلار پەسند کرد و رەوانەی سەر مێزی دۆناڵد ترەمپی کرد؛ پڕۆژەیاساکە بڕگەیەکی تێدایە کە تێیدا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە.