چۆن هەموو داتاکانی جیهان لەسەر 100 گرامی DNA هەڵدەگیرێن؟

18-08-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
 هارد دیسک
هارد دیسک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێستا فایل، ڤیدیۆ و وێنەکانمان لەنێو هارد دیسک یان نێوەندەکانی دیکەی هەڵگرتنی داتاکاندان. لە سەرانسەری جیهان، بڕی داتاکان بەرەو ئاسمان هەڵدەکشێت، بەڵام سێرڤەری داتاکان وزەی زۆریان پێویستە بۆ ئەوەی بە باشی کاربکەن و ساردبکرێنەوە. 

یەکێک لە چارەسەرەکانی ئەو کێشەیە، هەڵگرتنی داتاکانە لەنێو دی ئێن ئەی دەستکرددا کە هیچ جینێکی تێدا نییە. بۆ ئەوە، پێویستە کۆدی باینەری داتاکانمان واتە سفر و یەکەکان کە کۆمپیوتەرەکانمان دەتوانن بیانخوێننەوە، بگۆڕین بۆ کۆدی جینی یان بۆماوەیی، کە لە تفتە نایترۆجینییەکانی ئەی، تی، سی، جی پێکدێن.  
 
دواتر پێویستە دی ئێن ئەیەکە ببەستێنرێت و وشکبکرێتەوە و لە کەپسوولی کانزاییدا هەڵبگیرێت. بۆ خوێندنەوەی زانیارییەکانی نێوی، تەنیا دڵۆپێک ئاوی پێدا دەکرێت. فایلەکان لە رێگەی شیکردنەوەی زنجیرەی دی ئێن ئەیەوە دەدۆزرێنەوە. 
 
سوودی ئەم رێگەیە ئەوەیە کە ئەگەر دی ئێن ئەی لە پلەی گەرمیی ژووردا، لە ئاو و هەوا بپارێزرێت، بۆ هەزاران ساڵ لە دۆخێکی باشدا دەمێنێتەوە و پاراستنەکەشی هیچ وزەیەکی پێویست نییە.
 
سوودێکی دیکەی ئەوەیە کە شوێنێکی زۆر بچووک دەگرێت. هەموو داتاکانی ئێستای جیهان دەکرێت لە 100 گرامی دی ئێن ئەیدا هەڵبگیرێن کە دەکاتە کێشی پارچەیەک لە شوکۆلاتە، بەڵام بۆ ئێستا، بەکۆدکردنی داتاکان لەسەر دی ئێن ئەی، چەندین رۆژ دەخایێنێت، کردنەوەی کۆدەکانیش چەندین کاژێری پێویستە و تێچووی دروستکردنیشی هێشتا زۆر بەرزە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە