رووداو دیجیتاڵ
وەزیری بەرگری بەریتانیا هۆشداری دەدات سەبارەت بە کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران و رایدەگەیەنێت، "ئەمە ساتێکی مەترسیی راستەقینەیە لە تەواوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا."
رۆژی پێنجشەممە، 20ی حوزەیرانی 2025، جۆن هیڵی، وەزیری بەرگری بەریتانیا سەبارەت بە دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڕیاری ئەگەری بەشداریکردنی ئەمریکا لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، "ئێمەش، هەروەک سەرۆک ترەمپ، پێش هەموو شتێک جەختمان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە نابێت ئێران خاوەنی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی بێت."
وەزیری بەرگریی بەریتانیا لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێت، "ئێمە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە باشترین رێگە بۆ ئەمە دانوستاندن و رێگەی دیپلۆماسییە. ئێمە بۆ ئەمە هانی ئێرانمان داوە، هەروەها سەرۆک ترەمپیش بۆ هەمان مەبەست هانی ئێرانی داوە، بەڵام ئەمە ساتێکی مەترسیی راستەقینە و نادڵنیاییە لە ناوچەکەدا بەگشتی. هەر بۆیە سەرۆکوەزیران ستامەر رایگەیاندووە، و منیش وەک وەزیری بەرگری دڵنیام کردووەتەوە کە هێز و توانا سەربازیی زیادەمان رەوانەی ناوچەکە کردووە."
لەدرێژەی قسەکانیدا، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، ئاماژە بەوە دەکات، "پێش هەموو شتێک، فراوانکردنی توانا سەربازییەکانمان لە ناوچەکە بۆ پاراستنی هێز، کارمەند و بنکەکانمانە کە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، دووەمیش، بۆ ئەوەیە کە پشتگیریی لەو هەوڵانە بکەین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و دڵنیایی زیاتر بداتە هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا."
وەزیری بەرگری رەتیکردەوە ئەو راپۆرتانە پشتڕاست بکاتەوە کە ئایا بەریتانیا رێگە بە ئەمریکا دەدات بنکەی سەربازیی دیێگۆ گارسیا لە زەریایی هیندی بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئێران بەکاربهێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ