تائێستا 35 تەرمی کۆچبەرانی رووداوی تێکشکانی بەلەمەکەی ئیتاڵیا دۆزراونەتەوە

21-06-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

11 کۆچبەری نێو بەلەمە تێکشکاوەکەی دەریای نێوەڕاست رزگار کراون و لە نەخۆشخانەکانی ئیتاڵیا چارەسەر وەردەگرن. تاوەکو ئێستا تەرمی 35 کۆچبەریش دۆزراوەتەوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، 11 کۆچبەر لەوانەی لەنێو بەلەمە تێکشکاوەکەی دەریای نێوەڕاستدا بوون، رزگار کراون و لە نەخۆشخانەکانی ئیتاڵیا چارەسەر وەردەگرن. رێزان حەمە ساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، زۆربەی ئەو کەسانەی رزگارکراون کوردن و یەکێکیشیان هاووڵاتییەکی عەرەبی خەڵکی کەرکووکە.
 
سێ لە رزگاربووەکان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن؛ یەكێکیان خەڵکی هەورامانە، یەکێکیان خەڵکی مهاباد و ئەوی دیکەشیان خەڵکی بۆکانە. 
یەکێکی دیکە لە رزگارکراوەکان ناوی مژدە عومەرە و خەڵکی هەولێرە، یەکێکی دیکەشیان ناوی میرانە کە کوڕی مژدەیە.
 
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، تاوەکو ئێستا تەرمی 35 کۆچبەر لەنێو دەریادا دەرهێندراون و ژمارەیەک لەوانیش کوردن.
 
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتیی حکومەتی لە ئیتاڵیا راسپاردووە، بۆئەوەی هەر کارێک بۆ یارمەتیدانی کۆچبەرە رزگاربووەکان پێویست بێت بیکات و هاوئاهەنگیی تەواویشی لەگەڵ حکومەتی ئیتاڵیا هەبێت.
 
رێزان حەمە ساڵح بە رووداوی گوت، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی ناو و وێنەی کۆچبەرەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی بۆ ناردووە و ئاماژەی بەوەش کرد، "لیستەکەمان پێشکێشی حکومەتی ئیتاڵیا کرد، کە زانیاریی زۆر وردی لەبارەی ناوەکانیان، تەمەنیان، ناونیشانیان، کۆپییەکی ناسنامەکانیان و وێنەکانیان لەخۆدەگرێت."
 
رێزان حەمە ساڵح گوتیشی، بەڵینیان بە رزگاربووەکان داوە، "ئەوەی دەیەوێت بگەڕێتەوە کوردستان، لەسەر ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیگەڕێنینەوە."
 
وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا و نووسینگەکەی راستەوخۆ هاوئاهەنگییان لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆما هەیە بۆ هەر کارێک کە پەیوەندیی بە کۆچبەرەکانەوە هەبێت.
 
بەلەمەکە رۆژی 15ی مانگ لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوت و لە دەریای نێوەڕاست 193 کیلۆمەتر دوور لە کەناری دەریا لە سنووری شارۆچکەی رۆچێلا یۆنیکای ئیتاڵیا تێکشکا.
 
روئیا محێدینی، یەکێک لە رزگاربووەکان رۆژی 20-06-2024 بە زنار شینۆ، نێردراوی تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 76 کەس لەنێو بەلەمەکەدا بوون کە 24یان منداڵ بوون.
 
روئیا محێدینی گوتی، چوار رۆژ بێ خواردن و خواردنەوە لەنێو دەریادا مانەوە تاوەکو کەشتییەکی گەشتیاری رزگاری کردن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە