وەزیری ناوخۆی ئەمریکا بۆ مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی بەنرخمانە

22-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئەمریکا کۆبووەوە. وەزیرە ئەمریکییەکە گوتوویەتی، "هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی بەنرخی ئەمریکایە."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئایاری 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ دەگ برگەم، وەزیری ناوخۆی ئەمریکا کۆبووەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، وەزیری ناوخۆی ئەمریکا ئاماژەی بەوە داوە، هەرێمی کوردستان "هاوپەیمانێکی بەنرخی ئەمریکایە و خۆشحاڵین بە بەهيزبوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، کە ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی حکومەتی ئەمریکا کە وزە لەپێناو ئاشتی و خۆشگوزەرانيی خەڵک بەکاربهێندرێت."
 
هاوکات سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی ئەمریکا دووپات کردووەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە، هەرێمی کوردستان وەکو هەمیشە فاکتەرێکی ئاشتی و ئارامی دەبێت لە عێراق و ناوچەکەدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان. وێنەکە: AP

ترەمپ و مۆدی رێککەوتن؛ نەوتی رووسیا مەكڕە، پێناسی گومرگی کەمدەکەمەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لەگەڵ هیندستان گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی بازرگانیی مێژوویی کە تێیدا نیودەلهی بەڵێنی داوە کڕینی نەوتی رووسیا رابگرێت.