رووداو دیجیتاڵ
ئەمریکا بە 6 فڕۆکەی تارمایی B-2 هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان. ئەمەی خوارەوە وردەکارییە سەربازییەکانی هێرشەکەیە وەک بەرپرسانی ئەمریکی بۆ میدیاکەیان باسیان کردووە.
سەرەتا فڕۆکەکان لە بنکەی ئاسمانیی وایتمەن لە ویلایەتی میزوریی ئەمریکاوە بەرەو ئێران بەڕێکەوتن.
لە هیچ شوێنێک نەوەستان و راستەوخۆ گەیشتنە ئاسمانی ئێران.
لە ئاسمانەوە لە رێگەی فڕۆکەی دیکەوە، سووتەمەنییان بۆ پڕکراوەتەوە.
12 بۆمبی حەشارشكێنی GBU‑57یان بەسەر بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆدا باراندن و دووی دیکەیان لە بنکەی نەتەنز دا.
نزیکەی 30 مووشەکی کرووز لە جۆری تۆماهۆک (BGM‑109) لە ژێردەریاییەکانی ئەمریکاوە لە بنکە ئەتۆمییەکانی نەتەنز و ئیسفەهان دران.
ئەمە یەکەمین جار بوو بۆمبی حەشارشکێنی GBU‑57 لە شەڕدا بەکاربهێنرێت.
بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ بە شێوەیەکی تۆکمە پارێزراوە. 80 بۆ 90 مەتر لە ژێر شاخدایە و زیانپێگەیاندنی، لە رووی تەکنیکییەوە زەحمەتە.
نەتەنز دامەزراوەیەکی گرنگە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، لە کاتێکدا ئیسفەهان شوێنی گۆڕینی یۆرانیۆمی خاوە بۆ مادەی کیمیایی تاوەکو بپیتێنرێت و لە کوورەکاندا بەکاربهێنرێت.
بۆمبی حەشارشكێنی GBU‑57
- کێش: 13 هەزار و 600 کیلۆگرام
- درێژی: 6.2 مەتر
- 60 مەتر کۆنکرێت دەبڕێت
- 40 مەتر شاخ و خۆڵ دەبڕێت
- بە GPS دوای ئامانجەکەی دەکەوێت
- تەنیا ئەمریکا هەیەتی
- تەنیا فڕۆکەی B‑2 Spirit دەتوانێت هەڵیبگرێت
مووشەکی تۆماهۆک (BGM‑109):
- درێژی: 6.25 مەتر
- تیرە: 52سم
- کێش: 1590 کیلۆگرام
- خێرایی: 880کم/کاژێر
- مەودا: 1600 بۆ 2500 کیلۆمەتر
- بە سیستمەکانی GPS, INS, TERCOM, DSMAC ئاراستە دەکرێت.
- رۆڵ: پێکانی ئامانجەکان بە وردی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ