بەرپرسانی ئەمریکی: شوێنی یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی ئێران نازانین

23-06-2025
تەنیا ئەحمەد
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژێک دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران "بە تەواوەتی وێران کراوە،" دۆخی راستەقینەی بەرنامەکە زۆر ناڕوونتر دەردەکەوێت، کاتێک بەرپرسانی باڵای ئەمریکا دان بەوەدا دەنێن کە شوێنی کۆگەکراوی یۆرانیۆمی نزیک لە ئاستی بۆمبی ئەتۆمیی ئێرانیان، لێ دیار نییە.
 
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە بە کەناڵی ABCی راگەیاند، "لە هەفتەکانی داهاتوودا کار دەکەین بۆئەوەی دڵنیابینەوە کە شتێک لەو سووتەمەنییە دەکەین و ئەوە یەکێکە لەو شتانەی لەگەڵ ئێرانییەکاندا قسەی لەسەر دەکەین،" کە مەبەستی لەو بڕە یۆرانیۆمە بوو بەشی دروستکردنی 9 بۆ 10 چەکی ئەتۆمی دەکات.
 
لەگەڵ ئەوەشدا، ڤانس پێیوابوو کە توانای ئێران بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بە شێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە، چونکە چیدیکە ئەو ئامێرانەی نییە، کە ئەو سووتەمەنییە بکاتە چەکی کارا.
 
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە پێنتاگۆن، پیت هێگسەس، وەزیری بەرگری و دان کەین، سوپاسالاری هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا رایانگەیاند، هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکانی زیانەکانی هەرسێ بنکەکە، کە لەلایەن بۆمبهاوێژەکانی B-2ی هێزی ئاسمانی و مووشەکەکانی تۆماهۆکی هێزی دەریاییەوە کراونەتە ئامانج، "زیان و وێرانکاریی قورسیان" پێشانداوە.
 
وێنە سەتەلایتییەکانی ئامانجی سەرەکی، کە دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی فۆردۆیە و لەژێر شاخێکدا دروستکراوە، چەندین چاڵیان تێدا دەرکەوتووە، کە بەهۆی 12 بۆمبی زەبەلاحی جۆری (Massive Ordnance Penetrators)ی 30,000 پاوەندییەوە دروستبوون.
 
شیکارییە سەرەتاییەکانی سوپای ئیسرائیل دەریانخستووە، بنکەکە، کە زیاتر لە 26 ساڵە ئامانجی پلاندانەرانی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل بووە، زیانێکی جیدیی بەرکەوتووە، بەڵام بە تەواوەتی وێران نەکراوە.
 
بە گوتەی دوو بەرپرسی ئیسرائیلی کە ئاگاداری زانیارییە هەواڵگرییەکان بوون، بەڵگە هەیە ئێران لە رۆژانی رابردوودا ئامێر و یۆرانیۆمی لەو بنکەیە گواستووەتەوە؛ هەروەها بەڵگەی زیاتر هەیە کە ئێرانییەکان بەهۆی ئاگاداربوونیان لە هەڕەشە بەردەوامەکانی ترەمپ، 400 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراویان بە رێژەی 60% گواستووەتەوە.
 
رافائێل ماریانۆ گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، لە رێگەی نامەیەکی کورتەوە رایگەیاند، سووتەمەنییەکە دواجار لەلایەن تیمەکانی پشکنینی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بیندراوە، نزیکەی هەفتەیەک پێش ئەوەی ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر ئێران دەستپێبکات.
 
کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا مەبەستی ئەوەیە ئەو یۆرانیۆمە کۆگەکراوە گواستراوەتەوە، کە لەناو دەفری تایبەتدا هەڵدەگیرێت؟ لە وەڵامدا نووسیبووی، "بەڵێ، مەبەستم ئەوەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.