رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکیدا بۆ ئیسرائیل رایگەیاند، "هەر ئێستا فڕۆکەوانەکانتان بگەڕێننەوە و ئەو بۆمبانە مەهاوێژن، ئەگەر وابکەن ئەوە پێشێلکردنێکی سەرەکیی ئاگربەستەکەیە." دوای نزیکەی کاژێرێکیش گوتی، "هێرشەکە ناکەن."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و رایگەیاند، دوای ئاگربەستەکە ئیسرائیل هێرشێکی گەورەی کردووە و لێی پەستم. دەشڵێت، لە ئێرانیش تووڕەیە، بەڵام زیاتر لە ئیسرائیل.
ترەمپ باسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیشی کرد و گوتی، بە هێرشەکانیان لەنێویان بردووە، ئەوەی بەشێک لە رۆژنامەڤانان و میدیای ئەمریکی لە نێوخۆی وڵاتەکە دەیڵێن، دەیانەوێت هێرشی بکەنەسەر و "سوکایەتی" بە فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا دەکەن، ئەگینا بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران "خاپوور بووە."
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، هەردوولا، ئێران و ئیسرائیل، ئەو ئاگربەستەیان پێشێل کردووە کە بۆیانی راگەیاندبوو، گوتی، "دڵنیا نیم ئەوان بە ئەنقەست کردبێتیان.. پێم خۆش نییە کە ئیسرائیل ئەم بەیانییە هیچ ئەو کارەی کردووە. و دەمەوێت بزانم ئایا دەتوانم رایبگرم."
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، هەردوولا، ئێران و ئیسرائیل، ئەو ئاگربەستەیان پێشێل کردووە کە بۆیانی راگەیاندبوو، گوتی، "دڵنیا نیم ئەوان بە ئەنقەست کردبێتیان.. پێم خۆش نییە کە ئیسرائیل ئەم بەیانییە هیچ ئەو کارەی کردووە. و دەمەوێت بزانم ئایا دەتوانم رایبگرم."
ئەو گوتیشی ئێران "هەرگیز تواناکانی ئەتۆمی خۆی دروستناکاتەوە."
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو دوو وڵاتە ئەوەندە دەمێکە بە قورسی شەڕی یەکدی دەکەن، "خۆیشیان نازانن چی دەکەن."
بەشێک لە قسەکانی دۆناڵد ترەمپ لەسەر دۆخەکە بەمجۆرەبوو:
"دڵخۆش نیم کە ئێستا ئیسرائیل بەرێوەیە. ئەوە یەک دانە رۆکێت بوو کە هاوێژرا لە دوای ئەو کاتەی کە دیاریکرابوو، ئامانجەکەیشی نەپێکا. ئێستاش ئیسرائیل خەریکە هێرش دەبات، پێویستە ئەم برادەرانە ئارام ببنەوە. کارێکی پڕوپووچە. حەزم لە زۆر لەو شتانە نەبوو کە دوێنێ بینم، پێمخۆش نەبوو کە یەکسەر دوای ئەوەی ئێمە رێککەوتین، ئیسرائیل هێرشی کرد، نەدەبوو وابکەن. پێمناخۆش بوو کە تۆڵەکردنەوەکەیان زۆر بەهێز بوو. ئەگەر دادپەروەرانە قسە بکەین، ئیسرائیل زۆر هێرشی کرد. ئێستاش گوێم لێ بوو کە ئیسرائیل دەستی بە هێرشبردن کردووە، چونکە پێیانوایە پێشێلکارییان لە بەرامبەر کراوە بە رۆکێتێک کە بەر هیچ شوێنێک نەکەوت. بێگومان ئەوە ئەو شتە نییە کە ئێمە دەمانەوێت. بەڵام با پێتان بڵێم، ئەوەی ئیسرائیلیش کردی، پێی دڵخۆش نیم."
دوای ئەو قسانە، دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا لە سۆشیاڵ ترووس رایگەیاند، "ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر ئێران. هەموو فڕۆکەکان پێچ دەکەنەوە و دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، لە کاتێکدا لە فڕۆکەکانەوە بە ئاماژەی دەستیان خواحافیزییەکی دۆستانە لە ئێران دەکەن. هیچ کەس ئازاری پێناگات، ئاگربەست لە جێبەجێکردندایە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ