رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باری له‌ناكاوی تاجیكستان، به میدیا جیهانییەکانی راگەیاند، ئاماده‌ن پێشوازی له 100 هه‌زار په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی بكه‌ن. ئەو کەسانە سه‌ربازن و له‌سه‌ر سنوور سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازین و له ئەنجامی هێرشه‌كانی تاڵیبان په‌نا بۆ تاجیكستان ده‌به‌ن.
ئیمامالی ئیبراهیمزاده به سه‌رنج خستنه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر پێویست بكات پێشوازیی له ژماره‌یه‌كی زیاتری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانیش ده‌كه‌ن و گوتی: "له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له ده‌رفه‌تی قبوڵكردنی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی ده‌كۆڵینه‌وه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باری له‌ناكاوی تاجیكستان ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا پێداویستییه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا دابه‌ش ده‌كه‌ن. باسی له‌وه‌یش كرد كه دوای ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا هاوكاری هه‌زار و 574 په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانیان كرد، به فڕۆكه‌ی تایبه‌ت ره‌وانه‌یان كردنه‌وه بۆ هه‌ردوو شاری كابول و مه‌زار شه‌ریف.
لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ، هێرش و پێشڕەوییەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان لەو وڵاتە زیادیکردووە. تاڵیبان لە کۆنترۆڵکردنی ناوچەی ستراتیژی نێوان ئەفغانستان و پاکستانەوە نزیکە و دوو دەروازەی سنووریی لەگەڵ ئێران و دەروازەیەکی سنووریی لەگەڵ تورکمەنستانی کۆنترۆڵکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ