رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا رایگەیاند، سەرۆکی وڵاتەکەی لەکاتی سەردانێکی بۆ هەرێمی کورسک لە هەوڵێکی کوشتن رزگاریبووە.
یوری داشکین، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لەکاتی سەردانێکیدا بۆ هەرێمی کورسک لە 20 بۆ 22ی ئایار، لەلایەن سوپای ئۆکرایناوە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر هێلیکۆپتەرەکەی، بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیاوە بەرپەرچی هێرشەکە دراوەتەوە و سەرۆکی رووسیا سەلامەت بووە.
فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا دەڵێت، لەکاتی سەردانەکەی پووتیندا بۆ ئەو هەرێمە، هەزار و 177 درۆنی ئۆکراینایان تێکشکاندووە.
داشکین ئەوەشی خستەڕوو، "لەکاتی سەردانەکەی سەرۆک و کارکردنی لە هەرێمی کورسک، دووژمن هێرشێکی بێ وێنەی بە درۆن کرد. سیستمی بەرگریمان 46 درۆنیان لەکاتی هێرشەکە تێکشکاند. لەکاتێکدا هێلیکۆپتەرەکەی پووتین دەفڕی، هێرشەکان زیادیان کرد."

بەهۆی بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکانیش لەکاتی فڕینی هێلیکۆپتەرەکەی پووتین، وەکو فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا دەڵێت، بەردەوام هێرشی دژە مووشەکیان ئەنجامداوە "بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکایەتی لە ئاسمان."
بە گوتەی داشکین، هەموو هێرشەکانی ئۆکراینایان لەو کاتەدا بەرپەرچ داوەتەوە و "ئامانجەکانی دووژمن"یشیان پێکاوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ