جێگری سەرۆکی ئەمریکا: هێرشەکانی سەر ئێران رێگریکردن بوو لە سەرهەڵدانی جەنگێکی درێژخایەن

25-06-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاری هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، بڕیارێکی ناوەند بوو لەنێوان بژاردەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات و چوونە نێو ململانێیەکی بێکۆتایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
 
رۆژی سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2025 جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکدا رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ بەردەوامە لەوەی نایانەوێت شەڕێکی درێژخایەنی دیکە لە دەرەوەی وڵات رووبدات و گوتیشی، "کەواتە ئەوەی من ناوی دەنێم پەیڕەو و پرۆگرامی ترەمپ، زۆر سادەیە؛ یەکەم، بەرژەوەندییەکی روونی ئەمریکی دیاری دەکەیت، کە لەم حاڵەتەدا ئەوەیە، نابێت ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆم بێت. دووەم، هەوڵ دەدەیت بە شێوەیەکی چالاکانە و دیپلۆماسییانە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەیت."
 
هەروەها جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەدا دەڵێت، "سێیەم خاڵیش، بریتییە لەوەی کاتێک ناتوانیت بە رێگەی دیپلۆماسی چارەسەری بکەیت، هێزێکی سەربازیی زەبەلاح بۆ چارەسەرکردنی بەکاردەهێنیت و پاشان بە خێرایی شوێنەکە جێدەهێڵیت، پێش ئەوەی هەرگیز ببێتە ململانێیەکی درێژخایەن."
 
رۆژی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، هەموو هەوڵێکی دا کۆتایی بەو جەنگە 12 رۆژییە بهێنێت و ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و ئێران رابگەیێنێت. لەکاتی گەشتکردنیدا بۆ لووتکە دوو رۆژییەکەی ناتۆ لە شاری لاهای-ی هۆڵەندا رایگەیاند، بەدوای گۆڕینی دەسەڵاتی ئێراندا ناگەڕێت.
 
ئەو لێدوانەی جێگری سەرۆکی ئەمریکاش لە کاتێکدایە، کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیاربوو رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی داخراو لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکاوە بکات، بەڵام کۆبوونەوەکەی بۆ رۆژی هەینیی داهاتوو، 27ی حوزەیران دواخست. بڕیاریشە لەو کۆبوونەوە داخراوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا، هەریەک لە پێت هێگسەس، وەزیری بەرگری و مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەشداربن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە