رووداو - هەولێر
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تووشبوونی جاكی چان، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی سینه‌ما و فیلمه‌كانی ئه‌كشن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هه‌وادارانی دڵگران بوون، به‌ڵام جاكی چان هه‌واڵه‌كەی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند "ته‌ندروستیم باشه".
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه كراوه، جاكی شان له‌گه‌ڵ هاوژین و خه‌سووه‌كه‌ی له‌میانی به‌شداریكردنیان له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت بە خه‌ڵاته‌كانی بواری سینه‌ما له شاری كۆولوون له هۆنگ كۆنگ، تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه و به‌رپرسانی ته‌ندروستیی چین هه‌رسێكیان بۆ قەرەنتینه‌یه‌كی تایبه‌ت گواستراونەتەوە.
جاكی چانی ته‌مه‌ن 65 ساڵ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووە "سوپاسی سه‌رجه‌م هه‌وادارانم ده‌كه‌م. له‌شساغم، دۆخی ته‌ندروستیم زۆر باشه، تكایه كه‌س نیگه‌ران نه‌بێت، له قەرەنتینە ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوم. هیوادارم هه‌مووتان له‌شساغ و ته‌ندروست بن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا روو لە هەڵکشانە، بەشێوەیەک کە تاوەکو ئێستا لە جیهاندا دوو هەزار و 810 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 82 هەزار و 550 کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات 33 هەزار و 252 کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ